دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە

دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە (1936)
by ئەدەب
310189دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە1936ئەدەب
دڵ لە حەسرەت غەمزەکەی دوو نێرگسی پڕ خەوتەوە وەک خەمی زوڵفت عەزیزم، چوو بەڕووداو کەوتەوە
تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قەندی لەبی تۆی گرتبوو دوێ شەوێ تا ڕۆژ هەدادانی نەبوو، نەسرەوتەوە
مەسحەفی خۆشخەتی کوڵمەت، گەر ببینێ شێخی مە کافرم؛ گەر بۆ سوێندیش بچتە ناو مزگەوتەوە
مەنعی سووتانم دەکا ئەبلە لە عیشقی تەلعەتت چۆن نەسووتێم ئەو بەئاگر، من بەبارێ نەوتەوە!
ماچی کوڵمەت قووتە بۆ مە، کونجی لەب: چەشمەی حەیات هەر حەیاتێ بۆ مە بێ، یا لەمتەوە، یا لەوتەوە
نیسبەتی زوڵفت لەگەڵ حەڵقەی زرێ نابێ بدەن لەحنی داوودیی چ دەخڵێکی بەدەنگ و سەوتەوە!
گەر دەڵێ ئەمڕۆ قسەت بۆ هێندە شیرینە ئەدەب شەککەر ئەفشانە لەبم، جانا لە ماچی شەوتەوە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.