دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی

دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی (1950)
by پیرەمێرد
305871دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی1950پیرەمێرد
دڵ مەڕەنجێنە تووشی قین ئەبی بە دڵ ئازاری نائەمین ئەبی
لێکی بەرەوە کە وا کەسێ هات جنێوی پێدای چەند گرانە لات
دیارە ئەو کەسەیش دڵی ئێشێنی ئیتر دۆستیی تێدا نابینی
کە خۆت بە ئێشی دەرزی ئەناڵی سووژن بە خەڵکا بکەی منداڵی
بە چاکە دڵی عاڵەم ڕائەگری بۆچ خەراپ بی و خەڵک لە دەستت بگری
هەر ئیشێ ئەکەی دوایی بڕوانە پیاوی بێ غایە هەر سەرگەردانە
ئەگەر تۆ هەوڵت تەنها بۆ خۆت بێ لە ناو میللەتدا ئەبێ چۆن ڕووت بێ
کە لەگەڵ ئاوەڵ بکەویە کایە هەرچی دەست کەوێ بەشی تۆی تیایە
ئەوسا ڕابوێرە بە دڵنیایی لەگەڵ ئاوایی نەک بە تەنیایی
لە ناو یارانا ساتێ ڕابوێری پووڵێ نایەنێ پایەی وەزیری
وەزیری ئێستا خەوێکی کەمە کە لە خەو هەستا تەمە و ماتەمە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 916


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).