دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ

دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ (1956)
by عارف عورفی
308130دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ1956عارف عورفی
دڵ چارەیی چی بێ کە لەناو بەحری ستەم بێ دووچاری جەفای جەیشی غەم و قەهر و ئەلەم بێ
سەد خۆزگە کە عومرم وەکو غەم دوور و درێژ بێ یا عومری غەمم هەر وەکوو ئەم عومرە بە کەم بێ
دڵداری خۆشە دیارە فەقەت شەرتی تیایە دڵ عاشقی ڕوویی سەنەمێ نەک بە سەنەم بێ
باوەڕ نەکەی ئەسڵا بە کەسێ موددەتێ عومری هەر غایە و ئەفکاری شەو و ڕۆژی بە زەم بێ
کوا ئەهلی وەفا غەیری درۆ و بوغز و حەسادەت ئینسانی بەد ئەفکار و حەسوود ڕەببی بەکەم بێ
ئیخلاسی بە دڵ بێ نەکوو تەنها بە ڕواڵەت ئەو نەوعە کەسە موستەحەققی خاکی قەدەم بێ
هەر شاعیرێ غایەی زەمی ناحەققە خەیاڵی دەستی قەڵەمی دابڕزێ ڕەببی قەڵەم بێ
نەتبیستووە مەشهوورە برای خۆم کە سەگی هار چل ڕۆژە ئەڵێن عومری ئیتر بۆ چی پەلەم بێ
ئەم پەنج و دوو ڕۆژەیشت وەرە بگرە سەبووری بەڵکی گوڵی گوڵزاری بە گوڵزاری ئیرەم بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).