دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە

دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە (1936)
by ئەدەب
310171دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە1936ئەدەب
دڵ چەنگی سەری توڕەتە، بەو ماهی بەچەنگە گەر چەنگی نییە،بۆچی بەهەیئەت قەدی چەنگە؟
خوێنی لەبی عوششاقە، خەززابی کەفی ڕەنگین ئەو دوو کەفە ڕەنگینە، چ موحتاجی بەڕەنگە!
ڕوخسارە فروزانە لە ناو زوڵمەتی گێسووت یا تەلعەتی بەدر و ئوفوق و وادی زەنگە؟
زوڵفی بەشکەن، شوهرەیی خارەزم و خەتا-یە چاوت بەفیتەن، فیتنەیی ئیسلام و فەرەنگە
گەر شەهدی لەب و ماچی دەمت، نەیشەکەرە بۆم زەوقی شەوی هیجرت، لە دەمم: ژەهری شەرەنگە
لوتفی دڵم و ڕەحمی دڵ و سەخرەیی سەممات کەیفییەتی خارا و سەبوو، شیشە و سەنگە
تەنگیی دەمی تۆم هاتە نەزەر، لەو غەزەلەیدا بۆیەم بەخودا، وەک دەهەنت قافییە تەنگە
بێ وەجهە ئەدەب فیکری رەهایی لە کەمەندی تا کێشی کەماندارە؛ برۆ پڕ لە خەدەنگە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.