دۆستت بە جەفا ئەبێ بە دوژمن
دۆستت بە جەفا ئەبێ بە دوژمن | چاکە، خراپە دەردێنێ لە بن |
ئێمە لە چوار شت دروست کراوین | لە خاک و باد و ئاگر و ئاوین |
ئەو چوارە لەگەڵ یەکدا هەڵناکەن | کێ دەڵێ ئینسان پەیجۆری چاکەن |
شوکری خوا بکە ڕۆژیت زیاد ئەبێ | سپڵە هەمیشە ڕەنج بە باد ئەبێ |
چوار شت بۆ چوار کەس ئەبتە نامەردی | بۆ عالم «کیبر» و بۆ ماڵدار «ڕژدی» |
«ڕووهەڵماڵراوی» ژنی بێئابڕوو | نادان کە «درۆی» لا بووە بە خوو |
چوار ناویان بۆیە لە چوار کەس ناوە | لەبەر کردەوەی لێیان ڕووی داوە |
«چرووک» کە خۆیشی لە ماڵی ناخوا | «بەخیل» کە هیچی لێ نادا بە خوا |
«سەخی» کە ئەیخوا و ئەیشیداتە خەڵک | بۆخۆی و ناسیاو، بۆی ئەبێ بە کەڵک |
«بەخشندە» هەمووی ئەبەشێتەوە | ئەوەی پێ ئەبڕێ ئەمێنێتەوە |
بەخشین ئیسرافی هەرگیز تیا نییە | بۆ دوژمنیشی هەر سەخیەتییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 785
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|