دۆستی بە ئومێد نەتیجەی پەشیمانییە

دۆستی بە ئومێد نەتیجەی پەشیمانییە (1953)
by قانع
307143دۆستی بە ئومێد نەتیجەی پەشیمانییە1953قانع
دۆستی بە ئومێد، ڕۆژی دوانە ئەویش نەک بە دڵ، بە سەر زمانە
ئەگەر بۆ تەماع دۆستی ئەکەی نەوەڵا مەیکە! ئابڕووی خۆت ئەبەی
دۆستی بە ئومێد سێبەری دارە سەد جێ ئەگۆڕێ هەتا ئێوارە
مەیل ئەو مەیلەیە بەبێ هیوا بێ بە دڵێکی گەرم وەک برا بێ
بە قازانجی دۆست زۆر شادمان بێت زەرەر ڕووی تێکا، زۆر پەرێشان بێت
دۆستی دۆست، دۆستە، بەبێ درۆیە دوژمنی دوژمن، خۆ دۆستی تۆیە
ساڵێکیان من و ئاشنایێکم لە ئاشنا چاکتر، وەک برایێکم
بۆ نەفعی شەخسی بوین بە ئاشنا پشتی یەکمان گرت، هەر وەکوو برا
من ئومێد بە ئەو، ئەو ئومێد بە من دۆستمان کوێر ئەکرد، چ جیایی دوژمن
ئاخری هیوامان لە یەک دەس نەکەوت بووین بە زیددی یەک، وەک ئاگر و نەوت
من جنێو بە ئەو، ئەو بە من جنێو ششاینە یەکتر، هەر وەک جن و خێو
من نەویم لە دار، ئەو نەوی لە بەرد هەردوو خەجاڵەت، هەردووکمان ڕەنگ زەرد
ئاخری عاقیبەت کردمان بە هاوار هاتنە سەیرمان مەخلووقی بازاڕ
هەر کەس عاقڵ بێ، قەت وەها ناکا بۆ دۆستی وەها، ئابڕووی خۆی نابا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).