دیاری
گیانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گوڵ | سەودای دیدەنی تۆیان کەوتە دڵ |
چنوور لە کێوان، وەنەوشە لە چەم | گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم |
هاتنە لام وتیان: تۆ ڕابەرمان بە | ئەمەمان بۆ بکە و تاجی سەرمان بە |
ئەوا هەرسێکم بەستن بە دەستە | هاتنە خزمەتت بە دەستی بەستە |
هەریەک بە ڕەنگێ مەرامی پێتە | بۆ نیازی خۆی خاکی بەرپێتە |
چنوور بۆ زوڵفت لوول و پەشێوە | وەنەوشە ملکەچ خاڵی لای لێوە |
گوڵ کە نازکی گۆنای تۆی دیوە | چقڵی خۆی لەژێر پێی هەڵچەقیوە |
تۆ پایەبەرزی شای شیرین ئەندام | با لە سایەتا بگەن بە مەرام |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|