دیسان «ناڵەی پیری پیران» (II)

دیسان «ناڵەی پیری پیران» (1950)
by پیرەمێرد
306221دیسان «ناڵەی پیری پیران»1950پیرەمێرد
خوایە بە عەقڵ ڕێم پێ نەبردی پیرێژنانە بڕوام پێ کردی
دوای ئەوەی زانیم کە وا تۆ خوای بۆ بێکەس کەسی، بۆ داماو پەنای
ئیتر زۆر وردی ناخوێنمەوە گوریسی حیکمەت ناهۆنمەوە
چونکە پێغەمبەر عەقڵی کوللی بوو لە تۆ ناسیندا عەقڵی کولی بوو
«قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ لَدَيْك» فەرمووی: «اَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْك»
نامەوێ کونهی زاتت بزانم لە گەورەیتدا مات و حەیرانم
بەڵام ئەمەوێ بە سۆزێکی عەشق خۆشەویستی تۆم ببێت بە سەرمەشق
سەرمەشقی عەشقی پەنهانی وا بێ کەس پێم نەزانێ و تۆم لە دڵا بێ
ئەو سەنگتەراشەی لە کێوی توور بوو بە عەشقی تۆوە لە عالەم دوور بوو
ئەیوت: تۆ وەرە لام بە میوانی ئەچوو لە لای شوان شیری ئەهانی
شوکور من ناڵێم وەک من نەوسنی ئەیزانم دائیم میوانی منی
یەعنی حازری هەمیشە لە لام بەڵام من بۆ نەوس لە تۆ تەوەللام
توخوا تۆ هەرچەند کە «لامكان» ی کە بۆ خانەی دڵ تەشریفت هانی
فەرموو هەرکەسی تیایە با هەستێ نەنگە لای ئاغا نۆکەر بوەستێ
«اِذا جَاءَ الْحَق زَهَقَ الْبَاطِل» زاخاوی دڵی پێ ئەبێ حاسڵ
ئەو زەوقەی نووری مەعریفەت ئەیدا گەنجی ڕووی زەمین پێی نابێ پەیدا
یا خوا بە بادەی عەشقت سەرخۆش بم تا ئەچمە ژێر خاک مەست و مەدهۆش بم
من کە لە زەوقی دنیا موستەغنیم ئیتر بە لیقای مەیلی تۆ ئەژیم
کەس لە قاپی تۆ، نائومید نابێ با ئەم داوایەی منیش ڕەوا بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).