دیسان ئەلسەلام ئەی کۆگای گەوهەر
دیسان ئەلسەلام ئەی کۆگای گەوهەر | جێی ئەولیا و شێخ، خەتیبی مینبەر |
من بۆ حاڵی تۆ شێواوە حاڵم | بۆ دز و جەردە: بۆ بووی بە سێبەر |
ئادەم و پەری، عەشایر هەموو | بۆ ئیتاعەتت بەستبووی کەمەر |
خاکت گەوهەر بوو، غوبارت جەوهەر | چەندە شەریف بووی لای خوا و پێغەمبەر |
ئێستاکە بۆچی کز و داماوی | هەروا زەلیل و خوار و موحەقەر |
زەمان ڕووی ڕەشبێ بۆ دەورو چەرخی | کردی پاماڵی ئەولادی حەیدەر |
من کە ئەسیم و پیس و بەدکارم | دوعام ئەمەیە قەوم و بەرادەر: |
بە مەزڵووم بڵێن بۆچی شێواوی | لە داغی عالەم، چەرخی دوون پەروەر |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|