دیسان برینی کۆنی جگەرمە کولایەوە
|
ئەی چەرخی دوون لە سایەتەوە کێ حەسایەوە؟
|
حاڵی نەبووم لە پێشەوە وامزانی بووکە وا
|
غونچەی فەرەح لە باغی ئەمەل بۆم گەشایەوە
|
هەر شەو سەحەر کە لە خەو هەڵئەسم کە چی
|
دیسان غەمێکی تر لە فەڵەک تازە زایەوە
|
زستانی بەفر و سۆڵە ئەوا هاتە پێشەوە
|
هاوین بەسەر چوو بەرگی فەقیر وا دڕایەوە
|
پارەی جگەر خراوەتە ناو بۆتەیی غەما
|
قاڵ بوو تەواوی لا نەبرا تا توایەوە
|
نەمزانی بوو بە بەریەوە ژینم ئیتر نەما
|
بۆیە چراغی شادی بەجارێ کوژایەوە
|
وامزانی غەم بەسەرچوو نەما نەگبەتی کە چی
|
دەرگاهی شادمانی لە پڕ داخرایەوە
|
تفڵە دڵم بیلاوێنە ئەی دایکی نیشتمان
|
با نەگری ڕایژەنە بە سەدای لایە لایەوە
|
جێی خۆیەتی جەماعەتێ حازر ئەگەر بکەن
|
تەعریفی شیعری عورفی بە شێخ و مەلایەوە
|