دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا

دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا (1950)
by پیرەمێرد
305399دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا1950پیرەمێرد
دیسان خومخانەی یەهوودی شێوا درۆی باڵداری لێکەوتە هەوا
دەوەن بە ئاشە و دووبەرەکییە پیر، لێی تەریکە تیا دەرەکییە
یەکێ بە گورزی لەندەهوور ئەخوڕێ نان و دۆی تیرەی شێرزادی دەبڕێ
ئەویتر دەڵێ: لەندەهوور کێیە شێرزادی نامەی فەتحیان پێیە
شەڕی عەنتەر و ڕۆستەمی دەستان لە ناو ئێمەدا بوو بە داستان
یەکێکیش دەڵێ لای خودا و بەندە سوورەتی «یاسین» گەلێ پەسەندە
خۆ ئەگەر «یاسین» «طە»ی لە دوا بێ کە خوێندت ئەبێ کارت ڕەوا بێ
کابرای خۆمان سەر مەلامانە بەو حەل ئەکرێ ئەم ڕازی نیهانە
ئەڵێ: بە هیوا کەس لێت ناپرسێ دەنگی تۆپ نەبێ هیچ کەس ناترسێ
حاجی «ئەمین»یش ماچۆ بواچە نوێژی جەعفەری و تشریبی پاچە
منیش ئیمانم بەوە مەتینە عالمی بەکار دائیم ئەمینە
وتیان: مەلا هات، وتی: بە تۆ چی وتیان: تێپەڕی! وتی: بە من چی
پارەی دەوڵەمەند لە قاسە دەنوێ فەقیر لێی ئەدوێ تا چەنەی ئەسوێ
وا دەزانن ئەو یا ئەم بێتە ناو ئیتر بۆ ئێمە تێر پڕە لە چاو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 486


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).