دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار
دیسان دیاری دلبەری وەک مەشعەلستان دا دیار | نوور بوون لەسەر کێوی ئوحود تۆمار بە تۆمار ئاشکار |
خۆش خۆش نەسیمی عەنبەرین، بێن خۆش دەکاتن سەرزەمین | ئەمما نە بۆیی عەنبەرین یا نافەیی میشکی تەتار |
بێ وادە ئیمشەو ڕۆژ هەڵات یا نووری جانان سات بە سات | ڕۆشن دەکاتن سەر بیسات، «فی الليل يولج النهار» |
پڕ بوو لە نوور دەشتی بەقا، گۆیا حەبیبی خۆش لیقا | «ليلا علی السلع ارتقی من نورەالقاع استنار» |
This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |