دیسان موناجات «ناڵەی پیری پیران»

دیسان موناجات «ناڵەی پیری پیران» (1950)
by پیرەمێرد
306222دیسان موناجات «ناڵەی پیری پیران»1950پیرەمێرد
خوایە ئەوانەی کە بێ باوەڕن هیچیان نەدیوە وا هەڵەوەڕن
ئەگینا سەیری باغێکی گوڵ کەن تەماشەیەکی بە عەقڵ و دڵ کەن
ئەو ڕەنگە جوانەی پەڕەی «هەرجایی» بە زەڕەبینی تیشکی بینایی
لێی ورد بینەوە کە ئەو سەنعەتە کێ دەڵێ زادەی خووی تەبیعەتە؟
گەڵای «گوڵپەسەند» کام مەقەست بڕی؟ «پەردە عروسی» کێ پەردەی دڕی؟
کێ هات «لاولاو» ی بە دارا ئاڵان؟ کام دەست گەردنی «وەنەوشە» ی شکان؟
ئەمانە نەیسا بڵێین بێ گیانن مادەیەک ڕووی دا زۆرکەس ئەیزانن
ئاغای شیوەکەڵ یەکێکیان تیا بوو کە ئاغال ئاغای قادرئاغای ناو بوو
پێی بریندار بوو لێی کرد بە خۆرە ئەهاتنە سەری حەکیم بە نۆرە
ڕۆژێک «مەولەوی» حەکیمی بانە پێی وت ڕەحمت بێ بەم مناڵانە
ئەم دەردە پیسە ئەتەنێتەوە پیاو ئەبێ لێیان دوور کەوێتەوە
ئاغا لە دوور دێ چووە بن دارێک ڕاکشا و ڕوانی بۆی کشا مارێک
ئەمیش بێزار بوو چاوی لێ قووچان تا هاتە سەرپێی خۆی هیچ نەجووڵان
هەرچەند خەڵک و خوا لە دوور پەیدا بوو تا ئەوان هاتن مار پێوەی دابوو
پێی چاک بووەوە وەک دۆخی جاردی خۆ ناڵێن ئەمەش تەبیعەت ناردی؟
بەردە زلەکەی ناو ئاوی دووکان کە بۆ ئەندازەی ئاو بووە بە نیشان
شارە مێروولەی لە ناودا ئەژی ئەویش تەبیعەت هێناویەتە دی؟
ئەم ئاسمانە کە بێ ستوونە بۆ کردەوەی تۆ بوو بە نموونە
چەرخی ماکینەی ئەم ڕۆژ و شەوە بێ هەڵم و بەنزین ئەسووڕێتەوە
چەوری پێ ناوێ هیچ ژەنگ ناگرێ لێک هەڵناوەشێ دەستی تێ نابرێ
ئاش بێ ئاش وەستا نانرێتەوە گاجووت بێ جووتیار ناگەڕێتەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).