دیسان - ناڵەی پیری پیران
موناجات - حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧
پەروەردگارا ئەگەر هەر موویێ | زبانێکم بێ شوکرانە گۆیێ |
شوکری نیعمەتی تۆ تەواو ناکەم | بە چیت سروشت دام من هەر ئەو خاکەم |
ئەو زمانەی من شوکری پێ ئەکەم | تۆ پێت بەخشیوم بێ زیاد و کەم |
خوایە سڕی خۆم لای هەر کەسێک وت | خۆمی پێ سووتام وەک سەرەبزووت |
هەر تۆی، مێروولەش ڕازی بە تۆیە | سووتاوی شەوقت سازی بە تۆیە |
دەرگای بزورگان شەو دائەخرێ | قاپی تۆ بە شەو هانای پێ ئەبرێ |
گەورەی دنیایی دەستی بچووک ئەگرن | بەو چاکەیە خەڵک لە بەریان ئەمرن |
تۆ خوداوەندی کە خەڵقت کردووین | شەیتان گەورەیی تۆی لە یاد بردووین |
لەگەڵ ئەوەشدا هەر تۆ بەخشندەی | نانمان نابڕیت کەرەم کونندەی |
خوایە پێم خۆشە، سەرم ببڕە | پەردەی نامووسم بە خەڵک مەدڕە |
خۆت ئەزانی خەڵک چەند بێ مروەتن | هەلیان بۆ هەڵکەوت چەند کەم فرسەتن |
بە سکی برسی دامنێ لەسەر بەرد | بەڵام مەمخەرە دەست پیاوی نامەرد |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|