دیوانی ئەحمەدی کۆر/چوارخشتەکی

313096دیوانی ئەحمەدی کۆر — چوارخشتەکی1856ئەحمەد کۆری موکریانی

ئاخ لە دەستی جەوری خووبان ئەز دەناڵم ڕۆژ و شەب
زەهری ماریش بێ دەنۆشم با خەلاس بم لەو غەزەب
دەردی عیشقی وا لە من بووە ئاوری ساحێب لەهەب
زۆر لە قەلبم توند و تاڵ وەک مەنجەنیقی تیژ و تەب

عاشقان ڕەنگ زەرد و مەجرووح بوون بە تیغی تازەساو
خورد و خواب و عەقڵ و هۆشم چوو، بینایی هەر دوو چاو
شیبهی مەجنوون ڕووت و عوریان کێو و سەحرایان گەڕاو
ئەز لە مەحبووبان دەکەم حاشا عیشق ناکەم تەڵەب

قەت لە مەکری خووبڕوویانی جیهان نابم ئەمین
قەوسی ئەبرۆ و تیری موژگان مەرهەمی جەرح و برین
من لە دەستی دڵبەران خۆم کرد زەلیل و دڵ بەخوێن
کەوتمە حەڵقە و بەند و زنجیری خەمی زووڵفی عەقەب