دیوانی بێخود/ێ
1
editکە پرسیم ساڵی تەئریخی زەفافی قُرَّةُ العَيْنم | خیرەد دەرلەحزە فەرمووی: کاری خێری لێ موبارەک بێ |
2
editلە ئەسبابی فەرەح ساڵۆنی بەزمت پڕ تەدارەک بێ | شەوت هەر ڕۆژ و ڕۆژت جەژن و جەژنت لێ موبارەک بێ |
3
editئەگەر مەیلت لە دڵ دەرچێ هەتا ڕۆژی جەزا بێخود | جەزای ئەو بێ وەفایە ڕەببی دەردی بێ وەفایی بێ |
4
editهەرچەندە دەوای سەد دڵە لەو پەرچەمەت تەڵێ | ئەم پەندە تۆ لە من ببیێ و هیچ قسەش مەڵێ |
لەم بەزمی موسکیراتە دلێرانە زوو هەڵێ | قەی کردنی سوراحی، ئەگەر تێ بگەی، ئەڵێ |
دڵ تێکەڵاتنە لەگەڵ ئەم خەڵقە تێکەڵی... |