310818دیوانی حەریق — پیتی س1909حەریق
حوزنی من یا حوسنی تۆ ئیشکالە تا ئاخر نەفەس چون زەکاتی حوسنی تۆ یا حوزنی من ناگا بە کەس
زاهیرەن فەرمووتە وەختی مردنی حازر دەبم وا لە خۆشی مردنم دەمرم دەسا ئینسافە بەس
چۆن دەکەی مەنعی دڵی من تۆ لە شەهدی لێوی خۆت؟ لێوی تۆ وەک شەککەرستانە و دڵی من وەک مەگەس
چاوەکەم لەو باغی حوسنە مەنعی چاوی من مەکە لازمە بۆ پاسەوانی باغەکەت جووتێ عەسەس
تازە فەرمووتە لەلای کەس ڕازی عیشقی من مەڵێ نەتدەزانی دڵ کە کون بوو دەنگی لێ دێ وەک جەرەس؟
پێی بڵێن زاهید بە خێری خۆی لە وەعزی من گەڕێ عیشقی من شوعلە و بڵێسە، وەعزی ئەو وەک خار و خەس
خاڵی سەوزە، داغی سەوزە، باسی ناسۆری مەکەن تا زەدەی ئەو بێ حەریقی قەت شیفای نایە بە کەس