دیوانی حەمدی/تاک
1
editتو خودا مەنعی مەکەن هەرچی بکا حاجی فەرەج | چونکە خوا فەرموویەتی «ليسَ عَلى الاع٘مي حَرَج٘» |
2
editمن لە دیوانا حیکایەی سەی عەلیم قەید کردبوو | ناوی بیسمیللام کە نووسی وەک جنۆکە دەرپەڕی |
3
editمن لەناو ئەم کوردەدا چونکە نەزاکەتیان نییە | حەز ئەکەم دەنگم بنووسێ بەڵکە دەنگم دەرنەیێ |
4
editئەگەر ئەو دوژمنە وەک مار لەسەر کلک ڕابوەستێ بۆم | بە شیرینی و خۆشی وا ئەکەم تا ماوە ڕام بێ بۆم |
5
editشەوێ دەس ئەهرەمەن کەوت خاتەمی ملکی سلێمانی | کە چی میر و گزیری پێ ئەکرد، قەدری وەها زانی |
6
editلە من شەیداترە واعیز بە حوسنی سووڕەتی قالە | تەماشاکە لەسەر قیلێ هەزار دەفعە ئەڵێ قالە |
7
editقوتابخانەی کەری داناوە دنیا | مەلا وا بۆتە قۆڵچی ئەم کەرانە |
8
editئەم شارە کە ئەشراف و توجاری چەلەبی بێ | وێرانە ئەبێ کاری تەواوی جەلەبی بێ |
9
editبە تاڤگەکەی سەری زەڵم بۆ نەڵێم نیاگارا | ئەمەندە بە فەیزە پررشکی کەفی گەوهەر بارە |