ساقی وەرە مەستانە بدە جامە شەرابێ
|
یەک لوقمە کەبابێ
|
نێزیکە ئەجەل فرسەتە عومرێکی کە مابێ
|
با سەرفی سەفا بێ
|
جامێ بدە پەیمانەشکەن بێ بە هەموو دەم
|
تا عەهدی کەی و جەم
|
خەمرێ بدە بیدا بە هەموو جورعە شەبابێ
|
نەشئەی مەیی نابێ
|
بنواڕە کە دەورەی من ئەدا گونبەدی ئەفلاک
|
وەک کەرگەسی سەر لاک
|
تۆ بەر لەوە ئەییامی بەهارم بە شیتا بێ
|
بۆ بەزمی شیتابێ
|
سازیکە نەفس نۆبەتە سا سینە کەمانێ
|
ئەی پەنجە چغانێ
|
تارێ لە ڕەگی ڕۆح و لەسەر دەنگی ڕوبابێ
|
نەک نەشئە ڕوبابێ
|
حۆری نەسەبی خۆر لەقەبی ماهـ نیشانی
|
میوانە زەمانێ
|
پەروینە بڕەقسێت و سوهەیلە بە سەما بێ
|
تا خەیمە سەمابێ
|
غارەتگەری چینی بەسەر و توڕڕە و پەرچەم
|
یا جیسمی موتەڵسەم
|
ئاهـ و نیگەهی عەینی غەزالانی خەتا بێ
|
یا عەینی خەتا بێ
|
با جامی جەمم بێ قەدەح و ئابی بەقا مەی
|
ساقی حەتەمی تەی
|
ناڕازییە دڵ مومکینە ئەو وەختە ڕەزا بێ
|
جانانە ڕەزا بێ
|
هەر نەشئە لەسەر نەشئەیی هەر کامە لەسەر کام
|
هەر جامە لەسەر جام
|
ئەم عەسرە ئەسەف حەمدی لە دەریایی غەما بێ
|
وەک خۆر لە تەما بێ
|