دیوانی زێوەر/هەڵسین با هەڵسین هیچ ڕانەوەستین

دیوانی زێوەر  (1948)  by زێوەر
هەڵسین با هەڵسین هیچ ڕانەوەستین
هەڵسین با هەڵسین هیچ ڕانەوەستین لەناو مەکتەبا کۆمەڵ ببەستین
غەزاتەی شاران بخوێنینەوە فیکری ئەوروپا بهۆنینەوە
زۆر چاک تێ بگەین لەو دەوڵەتانە چۆن هەڵئەسووڕێن لەگەڵ زەمانە