گەرچی نیی مەحشەرشەفیعم، لاعیلاج
|
شادمانم پێت وەکوو ڕاهیب بە خاج
|
ئاهوویی چین گەر ببینێ گەردەنت
|
دەر زەمان دێنێ لە گەردنیا، خەراج
|
خاک و سایەی کۆیی تۆم گەر دەس کەوێ
|
نامەوێ ئیتر ئومووری تەخت و تاج
|
دەوری پوستانت لە زوڵفت جەدوەلە
|
وا لە حەلقەی ئابنووسا گۆیی عاج
|
عومری عاشق وەک وەفا نابوود دەبێ،
|
گەر بدەی بۆ نەقدی جان، ئەمری ڕەواج
|
عەکسی ڕووت دایم لەناو دیدەی پڕ ئاو
|
زاهیرە وەک مەی لەتوێی پەردەی زوجاج
|
بۆ لیباسی تالیعی واروونی من
|
بێ وەفایە عەهدی تۆ وەک ڕەنگی زاج
|
گەر بە ئەغیار ئاشنام چارم نییە
|
شێر دەباتە تەبعی ڕووبەهـ، ئیحتیاج
|
موددەعی وا لافی هەمحوسنیت دەدا
|
پێشی ئەعما هەر یەکێکە نوور و داج
|
تووشی ڕاداری ئەجەل سالم کە بووی،
|
ڕەسمی ئەو بۆ باری عومرت جانە، باج
|