دیوانی سالم/ز
1
editبە دەورمدا وەفا کێشاویە مەرکەز | هەتا دەمرم لە خەت ناکەم تەجاوەز |
کوهەن ناکەم قوماشی عیشقی جانان | هەتا قابیز نەیێ ڕۆحم نەکا گەز |
بەنەوعێ چەرخی داوم چەرخەیی چەرخ | ڕەگی دڵ با درا وەک ڕوشتەیی قەز |
برادەرمادەرە هیندوویی باغت | غولامی چاوی مەستت دوختەری ڕەز |
بە شەرعی شافیعی گەر نەهیە کوشتن | لە شەرحی شەرعی دڵبەر دایە جایەز |
شەوی فیرقت لەبەر غەم تا سەحەرگاهـ | لە پەهلووم خارە سالم نەرمیی خەز |
2
editنیگەهـ کەی گەر بە چاوی فیتنەئەنگێز | دەکەن تائیب لە وەرعا تەرکی پەرهێز |
ئەگەر شەهـ بم دەبەخشم گاهی خەندەت | بە هیندووی خاڵی تۆ شیراز و تەبرێز |
شەوی ماوە کە بێدارم لە شۆرت | لە عەهدی گوڵ وەکوو مورغی سەحەرخێز |
درێغی بوو لە شیرین، کۆهکەن، جان | دەبوو بیکاتە پایەندازی شەبدێز |
فەلەک نەیخستە مەحشەر خوونی فەرهاد | بە شێرۆ حەققی شیرین سەند لە پەروێز |
فەرەح دێنێتە خاتر گەر سەنەندەج | لە دڵمایە خەفەت وەک کێوی ئارێز |
بە زاری موددەتێکە وا لە بەندا | دڵی سالم لەناو زوڵفی دڵاوێز |
3
editبە تەقدیمی وەفا ناردی نیگاری سیمبەر کاغەز | بەریدی خۆشخەبەر هێنای وەکوو بادی سەحەر کاغەز |
خیتابی غائیبانە عادەتی داوم بە تەنهایی | ڕەفیقە بۆ دڵی خوێنینی من گاهی سەفەر کاغەز |
مەگەر موژگان ئیشارەی کرد بە کاتب، نوکتەسەنجی کا؟ | لە زەخمی خوونچکانی دڵ وەکوو من باخەبەر کاغەز |
شەکەرئەفشانیی شیرین زوبان مایەی حەلاوەت بوو | دەهان شیرین دەکا هەر حەرف و نوکتەی وەک شەکەر کاغەز |
قودوومی قاسیدی زیندانی هیجرانی بە گوڵشەن کرد | دەکاتە ڕەوزەیی جەننەت بە موشتاقان سەقەر کاغەز |
لە شادی خەلعەتی ئەلتافی دڵبەر دەس بەرە سالم | هووەیدا کە بە شەوکەت وەک ڕەقەم موحکەم بەسەر کاغەز |
4
editبنووسم چۆن؟ لە هیجرانا بە یاری سیمبەر کاغەز | دەکا گوم دووکەڵی ئاهم لەبەر مەددی نەزەر کاغەز |
چ حاجەت میننەتی باڵی کەبووتەر هەڵگرێ نامەم | کە پەڕ بۆ تەییی ڕاهی کۆیی تۆ دێنێتە دەر کاغەز |
لە تەندووری فیراقا ئافەتی مەکتووبە گریانم | وەکوو پشکۆیی ئاگر خوێن بە گەرمی دێتە سەر کاغەز |
لە بەندی دیققەتی وەسفی میانا نوکتەبازێکە | لە پەردەی مەعنییا پڕ شەهدە میسلی نەیشەکەر کاغەز |
لە جیلوەی شەعشەعەی وەزعی جەماڵا غەرقی پەڕتەو بوو | ئیحاتەی شەمعی مەعنیدا مودەووەر وەک فەنەر کاغەز |
چ حاجەت پورسشی ئەحواڵی ئاشوفتەم لە قاسید کەن؟ | دەدا خەتتی پەرێشانی لە ئەحواڵم خەبەر کاغەز |
لە فەحوای شەرحی ناری فیرقەتا سووتا دڵی دوژمن | کە نووسی سالمی بێکەس بە خوونابی جگەر کاغەز |
5
editلە زوڵمەت بەرمە بەر کەس، گەر عەرایز | ئەجەل کۆتا بکا کارم بە قابیز |
دەبا دڵ سوجدەیی تاقی برۆی تۆ | هەموو وەختێ لەگەڵ جەمعی فەرایز |
دەبوغزێنێ کەسێ مەنناعی عاشق | ئەوە نوتفەی زەنی ناپاکی حایز |
شەهیدی نیمنیگاهی تۆ شەریفە | وەلێ سالم لە فەیزی زەخمە فایز |
6
editگورێزانی جەفام، ئەی تورکی سیمینبەر، خوداحافیز | لەتاو جەورت دەڕۆم، ئەی شۆخی مەهپەیکەر، خوداحافیز |
بە یەغما چوو، لە یەک ئیما، مەتاعی سەبر و ئارامم | بە دەروێشی دەڕۆم، ئەی تورکی غارەتگەر، خوداحافیز |