دیوانی شێخ نووری/تاکەکان
شاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش
editشاهدی عەیب و قسوورت ئەمەیە ئەی بێ هۆش | کە لە دووی عەیب و قسووری ئەم و ئەو عەوداڵی |
ئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم
editئەمینم قەت کە پێ نانێمە سەر سەییارەیەکی خۆم | بەڵام نێزیکە سەییارەی ئەم و ئەو پێ بەسەرما نێ |
بەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە
editبەد کردەوە لە موجتەمەعا نرخی هەر کەمە | خۆراکی با ببێتە کولیچە و شەکەرلەمە |
دڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو
editدڵی خۆمم بە خوێنی جەرگی خۆم ئاوداوە ڕۆژ و شەو | بە شیری خەم بەخێوم کردووە ڕۆڵەی بەڵا بۆ خۆم |
غروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا
editغروورە وا پەچەی داوە بە ڕوویا | ئەگینا جوان ئەبێ هەر ڕوو نوما بێ |
بەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ
editبەهار ڕۆیشت و هەر نەکرایەوە دڵ | خودا ئەم غونچەیە، بۆچی نەپشکووت |
هیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ
editهیوام وایە هەموو ڕۆژت ببێتە ڕۆژی نەورۆزێ | لە نەسری ئاخریدا، لێت بکەم من جەژنە پیرۆزێ |
عەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو
editعەرەق بە ڕوومەتی تۆوە بەتینی گەرمی هەتاو | ئەڵێی گوڵە کە بە ئاگر، گوڵاوی لێ ئەتکێ |
وەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری
editوەکوو قەولت لەگەڵ خوا کردووە، هەرگیز دەسێ نەگری | ئەویشت خۆ لەدەس دێ وەک سەگێ لاقی کەسێ نەگری |
بڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە
editبڵێن بەو یارە وەفادارە، کەوا چاوی لە ڕێمە | عەرزی بکەن تاکوو قیامەت هەر ئەمە جێمە |
بنازم وردە خاڵی دەوری لێوت
editبنازم وردە خاڵی دەوری لێوت | ئەڵێی زەنگی بەچەی شەککەر فرۆشە |
نییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ
editنییە لە کۆهی ئەوا بێ نەوا و ڕێبوارێ | کە شووشەیی دڵی وەک تۆبە، بارەها نەشکێ |
چۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان
editچۆن ئەبێ یەک بێ لە بازاڕی مرووەت مەندان | قیمەتی یووسفی میسری و غوڵامی حەبەشی |
سەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە
editسەری من وا لە گوێی قەبرا ئەلەرزێ کەی غەمی تۆمە | بە دڵ من غەم ئەخۆم بۆ ئەو کەسەی ئەمڕۆ لەدایک بێ |
هەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم
editهەر لە ئەوەڵ سەفرەی مەدرەسە، مامۆستاکەم | عەقڵی فێری ئەم و ئەو کرد و منی شەیدا کرد |