دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/تاکە شیعر

ماری ڕەشە خنکاوە لە گێژاوی خەلادا کێرمە لە قنگی کاکە حەمەی حاجی مەلادا
لە بۆ مەغبووری و لێڵی دو سێ تێڵام لە زێ وەردا وەکوو شەخسێ کە چەند کێری لە سەرچەشمەی قوزێ وەردا
ئەحمەقم نەمکرد هەتا ڕیشم نەبوو گانێ بدەم مستەفا بەگ چاکی کرد تا ڕیشی هات هەر گانی دا
یەهوودی بەچچەیێکم گرت و لێم برد و تیا خووسا کە تێم نا چاوی نووسا بانگی کرد یا حەزرەتی مووسا
هەر لە دەنگی کەڕەنا و شەیپووری جەنگیزخان ئەکا وردە ئاهەنگی پیاوی پیر کە وەختێ گان ئەکا
عومرم گەیشتە هەشتا کێرم بەکارە هێشتا تەسدیقی گەر نەفەرمووی هەستم بەرم بە ڕەشتا
مەیلی ئەشعارم هەیە، تیغی زبانم موو دەکا هەرکەسێ جارێ کە بیگێم پڕ بەشارێ گوو دەکا
کافی کلک و کافی کوون و کافی کەر تێکەڵ کرا ئیسم و ناو و شۆرەتی کەرکووکی لێ تێکەڵ کرا
دانەی دەمت نەماوە و لە گەف ناکەوی هێشتا پیرەکەری چەنە باز ئەڵێم بکەم بە لەشتا
«کووپە» هەیئەت، ڕوو «قەرە»، «سینەک» سفەت «دینار» پەرست «ئەسکەمل» مل، مەشرەب «ئوغڵان» کاری «پاپاز»ی دەکا
پێم مەڵێن ئەم دوو ژنەت بۆچییە تۆ شێخ ڕەزا شوکری بۆ تەسک و تروسکی و جەمیل بۆ زگ و زا
کێ دیویەتی شێخ عەلی! ماڵی خەزوور بۆ زاوا تۆ لە کوێ تەکیە لە کوێ بزنەگەڕی مەزناوا
سێ ئیسم هەن بێ موسەمما هە روەکوو ئابی بەقا تەیری عەنقا، شاری جابوڵقا، پڵاوی خانەقا
دەماری مردووە کێرم لە ماری مردوو ئەکا لە ساق و ساعیدی میهتەر نەسیمی جادوو ئەکا
داخیلی فەوجە لەسەر قنگ کێر بە گون دەعوا دەکا نانی کون ماسی دەخوات و پاسی جرتاوا دەکا
چونکە شاعیر زۆر بووە لەم عەسرەدا بووەتە حەشری نێرەکەر لەم حوجرەدا
شێخ ستار ئێمەی بەزاند وا بۆ مەلای گون سەنگەلا دینی پێغەمبەر بەئاشکار خۆشە یا من یا مەلا
کەلیماتی حیکمەت ئامێز لە جەنابی شێخ ڕەزاوە بە عەجایبی مەزانن کلکی تیایا ڕزاوە
بەسە بۆ دەفعی ئەعدا چاوەکەم قەڵغانی سیمینت هەزار مارتین بەقوربانی تفەنگی لوولە چەرمینت
ئەسپەکەت دەرکرد لە دەستم وای درێغ بۆ ئەسپەکوێت سنگەکەی ماوە کەریم خان پێم بڵێ بیکوتمە کوێت
کێر ئەگەر مەیلی کونی کرد، سەرەکەی بگرە لە مشت همه‌ جا خانه‌ی عشق است چه مسجد چه‌ کنشت
خورووی نامرێ بە شیشی من تڵیشی ناوگەڵی داکت بڵێم چی سەد هەزار لەعنەت لە خۆت و شیری ناپاکت
گەرچی میرانی خدر بەگ موددەتێ قورعەی نەدا پار لە خۆشناو قورعەیان کێشا و گەلێکیان پێوەکرد
حەیدەری کەڕڕاڕە یاخۆ خالیدی ئیبنی وەلید ڕۆستەمێکە ڕۆژی دەعوا بەینی بەینەڵڵا حەمید
وەختێ ناجی ڕووت کرا وەک شێری نەڕ جەنگی دەکرد گاهـ گاهێکیش لە ترسان وردە ئاهەنگی دەکرد
قوربانی پەلی بم کە پولی هەمپەلی پەل کرد خۆی و سەگەکەی هەردوو بەجارێ شەق و شەل کرد
ئەم قنگە زلە حیزە کە موسەمما بە ڕەشیدە بیگرە لە ڕەشی نێ لە ڕەشی بە لە ڕەشی دە
چایەکەی مامە غەفوورم زەردە وەک میزی نەخۆش ئیحتیاج ناکا بە ئاگر هەر بەدوو تڕ دێتە جۆش
سەد ساڵە ڕەنج ئەدەی و هێشتا ڕووتتری لە سڵق کێرێکی سیس و دوو گونی چرچ و قنگێکی فڵق
هەر مەتاعێ کە تەڵەب کەی لە سولەیمانیدا هەیە ئیللا کوزی بیکر و کونی ناموستەعمەل
بەم جووتە گونە کە دەڵێی عەنتەری نێرم لێم لادە نەوەک بتخەمە بەر حەملەیی کێرم
بەغەیرەز میهری تۆ گەر بێ لە دڵما زڕەی زنجیری زاڵم بێ لە ملما
سەر پەتی، خۆی لێ پەتی کرد تا مووانی نایە سەر قوڵەڕەش هێندەی گوشی تا ئاوی لێ هێنایە دەر
تڕی ئەولادی ئەم عەسرە بە کێرم کە من مردم مەگەر گوو بکەن بەخێرم
موددەتێکە نێربازی و ئێستە مەیلی مێ دەکەم ئارەزووی گانی کچێکی کوز پڕی دەرپێ دەکەم
موخالەفەم نییە من ساعەتێکی میقاتم غولامی حەلقە بگۆشی ڕەسوولی ساداتم
ئەم قەحبە، فەلەک لە داخی مردم موحتاجی ڕەشی ڕەشیدی کردم
گەلێ سمتی سپیم دەس کەوت و نەمتوانی پیاکێشم درێغ بۆ تەمتوراقیی کێرەکەی چەند ساڵ لەمەوپێشم
هەر بە تەعریف و کینایەت لە بنی سنگت بەم بەگ ئەفەندی بە سەراحەت لە کونی قنگت بەم
نەجابەت کەی لە تۆدایە لە دوو چاڵی چەتیوت بەم حەمەی تووڵینە بەم تووڵە لە تووڵینەی هەتیوت بەم
ئەسبابی تەرەب زیر و بەمە ئەی بەگی جافان بەزمێ بگرین چاکە لە من زیر و لە تۆ بەم
پیر بووە ناجی ئەفەندی، بووە پشتی بە کەمان چرچ و ژاکاو و مولەووەس وەکوو کێری پاش گان
وام نەزانی ئێوە ساداتن مەعاشتان نابڕن داخی داخانم جەباری خۆ لە ئێوەشیان بڕی
تۆ هەتە تیغی دەبان و من هەمە تیغی زبان فەرقی ئەم دوو تیغە هەروەک ئاسمان و ڕێسمان
گەر نەکا مەخموور ئەفەندی تەرکی تریاکی لەعین فێری سێ نەزمی دەکا پژمین و کۆکین و تڕین
بە قوزێکی ڕەش و قنگێکی پەلید و گوویین خۆی لەمن کردووە یایە بە هەناری شیرین
هەمەوەند لەشکری ڕۆم و عەجەمی داوە بەگان بەری حەملەی دەگرێ لەشکری گاوان و شوان
دوو جانەوەر لە ئەسلی جانی ئیبنی جان «ئەمین» حاجی کەریم و «ئەمین» بابە جان
ڕەفیقم بوو جوانێکی «جوانڕو» کە چوو «ماڵیم بەسەر خۆما جوانڕو»
ئەی «مەلا»ی مل زەعیفی «خورماتو» «نه‌عره‌ای برکش ای خرما تو»
لازمە بۆ شێخ سبەینان گورگەخەو تا بڵێن شێخ عابیدە نانوێ بە شەو
نان و دۆشاو بوو بە یاپراغ و پڵاو بووی بەگەورەی ئەهلی «نۆدێ» کاکە لاو
سولەیمانی هەتانە ناوی نابەم وەک کونی بێچوو

وەکوو داینیێ لەسەر بەرگی شەقاییق جێ سمی ئاهوو

شێخ عەلی مەحبووبمە و بیناییی هەردوو چاومە بێ قەیی بێ، بۆ تەبەڕووک تاقە جارێ گاومە
قامەتی بێ شک نەمامی عەرعەرە، یا سەوسەنە دەک فیدای ناز و گریشمەت بم پەریزادەی سنە
کەنێکەی فەقێ قادر چ ڕەعنا و زەریفە بە تاپۆ هی حەمیدە، تەسەڕڕوفی لەتیفە
تۆ بە تیری عەشقی شۆخی جەرگی پێکاوت هەیە ناوزگت مەجرووحە بۆیە زەردەلیکاوت هەیە
ئیددیعای «عیلم» و ئەم سەر و سەکوتە سیکتری کەن، کە هەر بەشی سووکتە
لووتی وەک مەمکە کەنوو، چاوی دەڵێی کوندەبوو بەدفەساڵی وەکوو نووری نە دەبێت و نە بووە
هەرکەسێ ئەسڵ و میزاجی فیتنەیی و بەدگۆیییە دەستی حیزیشی هەبێ ئەمجا بە تەحقیق کۆیییە
ژن یەکێ بوو من هەر ئەمگوت ئاخ لە دەس ئەم جادووە بۆ چ قوڕی عالەم بەسەر خۆمدا نەکەم ئەمجا دووە
کاکە قادرە بۆزە دەستی شکاندم بە گۆزە
لە ترسی ئافرەتاکانی ئەمێستە واقی وڕە حسێن ئەفەندیی دوکتۆر ئەڵیێ مریشکی کڕە
شێخ حەمید گەرچی قەبیلەی ئێمەیە ئەحمەد ئاغای یەعقووب ئۆغڵیی ئێمەیە
لەسەر شاهـ و گەدا ئەم فیعلە فەرزە کەسێ ئەلفێکی بێ بینێ لە هەمزە
ئاخ لە دەس شۆربای سڵێمان چاوەش و قاوەی بلە ئەو دەڵێی ئاوی گەڕاوە، ئەم دەڵێی نەوتی گلە
هەتیوی لووس بێ تووکم لە عومری خۆم گەلێ گاوە لە سەمتی سمتی حەممادیم نەبرد ئەم حەسرەتەم ماوە
گیر نەبوو دەستم لەبەر لووسی بە سمتی خڕتەوە زۆر نەمابوو گەردنم بشکێ بە گون خۆم گرتەوە
چاوی عیبرەت دانەوێنن هەر لە سورقاوشانەوە ئاوی سووری ئێمەیە ئەڕژێتە ناو زێتانەوە
کوڕەکەی قوتبە کە پشتی ملی دوو گەز پانە جلەکەی لێی بە شکم من جلە یا کورتانە
گەر لە نامووست ئەترسی های وە تەنگی تنتەوە وەختی بۆ تەکیە ئەچی دەس بگرە پشتی قنگتەوە
چەند هەتیو خۆی تاس و لووس دا چوون بە پیری شێخەوە کاشکی موویێ بووایەم من بەکیری شێخەوە
بۆ کەرێ ئیعلانی حەربی کرد لەگەڵمان شێخ حەسەن سەیری کەن یاران چ گوبەندێکی گێڕا ئەم کەرە
من نە نانم خواردووە ئەمڕۆ، نە گانم کردووە وەک ژنی سەر کاسە یاران بۆچی ژانم کردووە
شێخ عەلی! ئەتواری باوکت تێک مەدە «قل هو الرحمن آمنا بە»
عەشرەت ئازاش بێ کە نامووسی نەبێ بێ هوودەیە عەشرەتی بێ غیرەت ئەمڕۆ عەشرەتی داوودەیە
ئاشی سمتی تۆ بە ئاوی کێری ئێمە ناگەڕێ ئاش بەتاڵی بۆ بکە گەر تاقەتی دانت هەیە
ماڵی مفتی لەم بەرە مەعلوومە قازییش لەوبەرە من فەقیرم، کێ دەزانێ لەم بەرم یا لەو بەرم
هەتیوی خوبڕوو مەحبووبی سادە کە دەستت کەوت سواری بە و پیادە
حەرامزادە و داکی خۆگێ لە بەرتەکیە زۆرە خلەو بلە و فشەگاڵتە و عەزە دەم بۆرە
بە مارف بەگ بڵێن قەتعی مەعاشی من نەکا چاکە زمانی من لە بۆ ئەعدا وەکوو مارێکی زوححاکە
قازی ڕەئیسی ئەووەڵ تۆش موددەعیی عوموومی ئەم کارە چۆن سەر ئەگرێ لەعنەت لە بابی ڕۆمی
خانەقاهـ تەوبە لە سەید ئەحمەد و نان و خوانی لە تەعامی شەلەم و بامیە و باینجانی
مەکەن باوەڕ بەقەولی داکی خۆگێکانی کەرکووکی ئەگەر خەڵتێ بکەن وا بزانە گا قۆڕانی کەر کۆکی
دوێنێ قەترەیێ خوێن بوویت و ئەمڕۆکە کەفێ خاکی بەنی ئادەم! کەری، گەر کەر نەبی بۆ چ هێندە بێ باکی
لە سوورەی سەرخڕم ئاگر دەباری کوتامە ژێرگونی ئاغای جەباری
لە سایەی دەهری دوونپەروەر ئەمێستە لەک لەک ئەدوێ بە کۆڵێ کلکەوە ڕێوی لەگەڵ کەوڵی دەڵەک ئەدوێ
کە تەشریفی شەریفی هات ئەمین فەیزی بە میوانی لە عوهدەی شوکری دەرناچم، مەگەر خۆم کەم بە قوربانی
من داکی هەزاری وەکوو تۆم گاوە بە فەردێ نەتبیستووە زەربولمەسەلە «سەد قەل و بەردێ»
ئەگەر حەملە بکەی مەدحت دەکەم من جەزای قەولی درۆ با هەر درۆ بێ
مەگەر وەختێ مرادی من بە جێ بێ زرنگەی پاوەنەی زیوی خەجێ بێ
بەڵێ فەیزی «لەجێ» بێت و «لەچێ» بێ
وەها مەشهوور بووە بەینەلئەهالی هەتیوی تەکیەکەی خۆمانە والی
ساغ لە دنیادا نەماوە گەر قسەی ساغت دەوێ بێ هەزارت پێ نیشان دەم گەر قورمساغت دەوێ
یەکتری دەعوەت ئەکەن ئەهلی دیانەت بە قوزی کوڕی مفتی بە قنگی خانمی دایکی بە قوزی
خواستم لە کوڕی حاجی بەکر کۆنە دوکانێ بۆ تەجرەبە نەیدایە من و دای بە دیانێ
عومەرم دی، عومەری پێشووتریش گەر وابێ گەردنی شیعە دووسەد دەفعە لە سەب ئازابێ
ڕەگی کێر ها لە گونا هەر گونە ئەیبزوێنێ مەسەلی کۆنە سەگ ئێسقان بەکەلک ئەشکێنێ
موسوڵمانان، موسوڵمانان، موسوڵمانی، موسوڵمانی هەتیوێکم ئەوێ خەڵکی سولەیمانی، سولەیمانی
سەیری کە زبل ئەسلی گووە گول ئەروێنی باوکی وەک ئەمینە بۆقە کوڕی وەک عەبەکە دینی
هەمین نانەوا و خەجێ ئاشپەز بی یایە لەگەڵمان با بەغەرەز بی
گەر بێت و بە سەد دەریا بیشۆیەوە شێخ باقی پاک نابێتەوە هێشتا پڕ گووی سەگە لوولاقی
بەتییەی بەسرەیی و مێزەری هیندیی من و تۆ وەکوو ڕەخت و شەقەبەندە کە لە گاجووتی بدەی
ئاوازی تڕی، بۆنی تسی حەمزە حیماری ئافاقی هەموو گرتووە وەک هەوری بەهاری
در جهان هر که‌ میشود بابی مەترەقی کەر بە مەقعەدی بابی
حەیزی کوزی حیز و دزی فەیرووزە گوواوی مەعجوونی خەنە و وەسمەیە بۆ ڕیشی زەهاوی
بەجێ ما کاکە جاف خۆی و کڵاوی دەردی کرد، ئافەرین خدری گڵاوی
سەرداری لەشکر ئەگەر باوەل بێ کێرم بە قنگی دەسا با وەل بێ
چەرمی ڕووی هێند قایمە شمشێری میسری نایبڕێ گەر بە کەوشی کەی دەمێنێ تا قیامەت نایدڕێ
ڕەئیی ئەو باعیسی تەنزیمی ئومووراتە بەڵێ بۆ کورەی عالەمی ئیمکان بووەتە قوتبی مەدار
نه‌ تو هر پیش مریدان چو شکر شیرینی بە خدا ای پسر شیخ تو هر جا شکری
کەبابی گۆشتی بزن، فاکیهەی بەری خڕنووک لەمن بپرسە سەفای شارە حیزەکەی کەرکووک
هەر لە تۆم بیستووە ئەی کوێری لە یەزدان عاسی زیکر و تەهلیلە بەخورشیدی و ئەڵڵاوەیسی
موخبیر خەبەری داوە لە سەر موفتییی کۆیێ حەسرەت کەشی شیری سەگە بۆ کەوچکە دۆیێ
با جەردە بیبا کەوڵەکەی تاجی بەهار هات جلی پێ ناوێ تاجی
بەسە بۆ دەفعی ئەعدا چاوەکەم قەڵغانی سیمینت هەزار مارتین بەقوربانی تفەنگی لوولە چەرمینت
بە سەگم وت عەجەبە خزمتە حوسنی پاشا تووڕە بوو کلکی لەقاند و گوتی حاشا حاشا
گەرچی من سەگم ئەمما بەخودا خۆم دەکوژم ناوی من بێنی لەگەڵ ئیسمی خەبیسی پاشا
ولدت جمیلاً أمّە من دبرها فلذا نری في وجهە أثر الخرا
تا بەکەی بێ دەنگ ببم، تاکەی بکەم زەبتی زەبان حەیفە گەر هەجوت نەکەم قائیممەقامی بازیان
بەسە ئەم شیعرە لە وەسفی حەسەنەی ئەهلی بەیان سەگە نێریان لە دووە، دێڵەبەبان، جوملە بەبان
وەسمان حەبەش و حەمە شین و ئەحمەدی حاجی دەم دەم دەوەڕن وەک سەگ و توولە و تانجی