دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی/پیتی ی
1
editکەڵەشێرێ بە ڕەزا لازمە، کرماشانی | ئەژدەها سەوڵەت دەم گەرم و دڕ و شەڕانی |
کەڵەشێرێ کە قەپی گرت لە بناگوێی کەڵەشێر | پڕ بەدەم بیپچڕێ وەک سەگی هەورامانی |
کەڵەشێرێ کە ئەگەر شێری نەڕی بێتە مەساف | ڕای ڕفێنێ بە شەقێ میسلی کەری تاڵانی |
بۆ حەواڵەی دوبوری ئەو کەسە خۆم ئەیزانم | دوو گونی پێوە هەبێ وەک دوو جەڕەی لەیلانی |
بەدرێژی وەکو مەولان بەگەکەی میری بەیات | بە جەسامەت وەکو کوێخا زلەکەی بیبانی |
جنسی خۆی جووتە مریشکێ بەری حەملەی بگرێ | نەکو سوێی بێتەوە بێچارە لەبەر بێ گانی |
ئەی نەقیب زادە، بنێرە کەڵەشێرێکی وەها | بۆ ڕەزاکەی سەگەکەی قاپییەکەی گەیلانی |
2
editمەربووتە حەیاتم بە سولەیمانی و خاکی | خۆزگەم بە سەگی قاپییەکەی ئەحمەدی کاکی |
ئەو قودوەتی ساداتە کە سوککانی سەماوات | شەڕیانە لە سەر سەجدە لە بەر مەرقەدی پاکی |
ئەو مەرقەدی واڵایە کە وەک عەرشی موعەللا | مەحفووزە بە زوواری مەلەک دەوری شوباکی |
بۆ دەست و عەسا نازکەکەی، داخە دەروونم | قوربانی عەسای دەستی دەبم سۆل و سیواکی |
دونیا لە دوای حەزرەتی شێخ زێر و زەبەر بێ | وەک تاجی کەی و جامی جەم و تەختی زوحاکی |
دەرحەق بە حەفیدانی ئەدەب لازمە زینهار | قوربانی حەفیدانی دەبم بابی و داکی |
بەم حاڵە پەرێشانەوە باز ئەشهەدو بیللاهـ | شیعرت تەرەب ئەنگێزە ڕەزا شاعیری چاکی |
3
editشێخ کە هام سوحبەتی شامار و نەدیمی حەمە بێ | شێخ کە دۆستی مچەڕێژاوی و و ئەحمەد جەمە بێ |
شێخ لەبەر جەلبی دڵ و ئایشە کوڕانیی ژنەکەی | شیر بکێشێت و لە ڕووی والیدە دەستەوقەمە بێ |
شێخ کە قودسییەتی پیرانی تەریقەت لە کنی | هەموو ئەفسانە و ئەفسوون، هەموو گاڵتە و گەمە بێ |
شێخ کە گەووادی وەکو «خادیمی سوججادە» لە لای | سەیدی حوڕڕ لە سولالەی عەلی و فاتیمە بێ |
شێخ کە قەسری حەرەمی گەیییە مەقاماتی عولا | سەر بڵند کات و بڵێ، شێخ ئەمە وو قەسر ئەمە بێ |
شێخ ئەوا گۆی هونەری بردەوە، کەشکەک سەڵەوات | شێخ ئەوا جێی پدەری گرتەوە، دەستی بەمە بێ |
4
editحەوشەیێکم هەیە بەقەدەر لەپێ | ڕۆژ عیلاجی نەکەم بەشەو ئەتەپێ |
مەنفەز و درز و ئاودزی هەرچەند | دەیگرم، دەیکوتم بە دەست و بە پێ |
شەو کە دێم، دەم دەکاتەوە وەکو هار | وا ئەزانم سەگە و بە من ئەحەپێ |
. . . . . . . . . . | سەر و ڕیشم پڕ لە ڕشک و سپێ |
خەمی شاگردەکان زیاتر ئەخۆم | گەورە هەر چاکە، ئاخ لە دەس دەس و پێ |
ژنی وەستاکە بۆ چ نەگێم توخوا | ساق و سمت لووس کوز پڕی دەرپێ |
5
editسێ عەشرەت بوون بەیەک تاڕیشەمان دەرکەن بە عێلجاڕی | جەباری و داوودە و کاکەیییەکانی دایە ڕێزواری |
قەسەمیان خوارد بە ڕۆحی سەید براکە و گۆڕی خان ئەحمەد | بە کەللەی خووگ و شاخی گایی حوول و گۆشتی مرداری |
دەبێ ئەمڕۆ بەجارێ قەتعی نەسلی تاڵەبانی کەین | تەق و تۆقیان کە هەستا گوللە هەروەک تەرزە داباری |
سوارەی تاڵەبانی دەرپەڕین وەک ڕۆستەمی دەستان | فیراریان ئیختیار کرد سەیدەکانی باوە یادگاری |
فیراری کاکەیی هەر نەیسە ئەمما گوێی فەلەک کەڕ بوو | لە جرت و فرتی ئاغای داوودە و ساداتی جەبباری |
6
editڕووم کردە بەزمی خاسی برازا عەزیزەکەم | ئەمشەو بەسەد تەوازوع و ئیخلاس و سەرکزی |
ڕوانیم لە درزی قاپییەوە، خۆی و تابیعان | دانیشتبوون دوو ڕیزە لە دەوری خلەکەزی |
دەتگوت تەمێ کرابوو بە مەخسووسی قاپییەوان | خۆی کرد بەنێرە تورک و وتی: «کیم بیلیر سزی؟» |
پێم وت: "منم فڵانەکەسم، مامەشێخ ڕەزام | تانمزمیسن «خمیس أفندی» مگر بیزی؟" |
ئەم سەددی بابە بۆ منە ئیزهاری کە بڕۆم | یان مەرحەمەت کە، حیزە لە سەرما گونم تەزی |
ئەمجا بە کوردی هاتە تەکەللوم، وتی: بەڵێ | تۆ شێخی حیلەساز و قومارباز و کەردزی |
وەختێ کە لەم موعامەلە زانیم غەرەز چییە | دەرحاڵ گەڕامە پاشەوە، ئەمما بە عاجزی |
7
editکێ چوزانێ کووچەڵەی سمتی شکاوە یا ملی | وا لە حاڵی حەلوەلادا ماینەکەی کوێخا عەلی |
چووم بزانم ماوە، یاخۆ مردووە وەختێ کە دیم | شادەماری سستە نابزوێ ڕەگی قاچ و قولی |
دام بە سەر خۆمدا گوتم وا حەسرەتا بۆ ماینە کوێت | دەک بەمیراتم کەوێ دەسبەند و هەوسار و جلی |
نەبز و قاروورەی ئەگەر سەدجا تەماشا کا حەکیم | دەردی نازانێ چییە تاکو نەکا بێنی سلی |
گەر ئیمامی عەسکەری نوێژی لەسەر کا لاییقە | چونکە موشتاقە بە وەسڵی ناڵەکانی چوار پەلی |
کەسری ئەنفی دوشمنان و جەبری کەسری دۆستان | هەر بمێنێ چاکە بەخوا شێخ ڕەزا و کێری زلی |
8
editدەرحەقی بۆچی ئەترسم بەخودا تا ئەمرێ | چی لە دەس نایە، مەگەر بێ گونی ئەسپم بگرێ |
لە خەبیسی نییە میسلی کە وەکوو جەوهەری گوو | مەگەسی پێوە بنیشێ وەکوو سەگ پێی دەوەڕێ |
پێی بڵێن بەو تەرەسە گەر لە عەلەیهیم بدوێ | بە فەویێ عەزلی ئەکەم، نابێ لەوێدا بتڕێ |
پدەری نێرەکەر و مادەری وەک ماچەخەرە | کێ دەڵێ ئادەمە، کەربابە، وەکوو کەر دەزەڕێ |
وەرە لادە لە شەڕی ئالەتی مەعهوودی ڕەزا | موقتەزای گرتنە تەبعی بەخودا پێت ئەگرێ |
9
editخادمی سەجادەئی پێغمبری | کشتی جود و سخارا لنگری |
أغنیا خواهند از انعام تو | سینیێ شەکراو، پڵاو دوو لەنگەری |
ئەو کەسەی خوانی لە بۆ دێ سوبح و شام | چیی لە ئێمە زیاترە غەیرەز کەری |
10
editئێستری زیندوو، بڵێم بۆم چاکە، یا مردووم دەوێ | ئیحتیاجم زۆرە خانم، با بڵێم هەردووم دەوێ |
بێچووەکانم سەر لە سبحەینێ هەموو دەورم دەدەن | ئەم ئەڵێ پوولم نەماوە، ئەو دەڵێ بێچووم دەوێ |
با وجوودی ئەم هەموو تەکلیفە گێژیان کردووم | کوڕ خەیاڵی ژن ئەکات و کچ دەڵێ من شووم ئەوێ |
11
editدڵی بردم بە ناز و عیشوە دیسان شۆخی عەییارێ | فریبی دام بە سیحری چاوی خۆی مەحبووبی سەححارێ |
لە هیجرانا تەقم کرد ئەی ڕەفیقان کوا مەدەدکارێ | «ئەمان مردم عیلاجێ، سا لە ڕێی پێغەمبەرا چارێ |
ویسال، یا قەتڵ و یا تەسکین، لە هەرسێ بۆم بکەن کارێ» | |
بە دەوری نێرگسی مەستی کەسێ نەیماوە مەیلی مەی | لە بۆ شەهدی لەبی لەعلی دەناڵێنێ دڵم وەک نەی |
لە تابی ئاتەشی عەشقی بکەم داد و فیغان تا کەی | «ئەوەند سووتاوم ئەسڵا تابی فەریادم نەما سا دەی |
ڕەفیقان نیوەسووتن ئێوە، نامەرد عەرزە هاوارێ» | |
لە ڕێگەی عەشقدا نایانە پێم زنجیرە مەجنوونی | لە دەستم چوو ڕومووزی دانش و فەهمی فەلاتوونی |
وەکو شەخسێ کە زاری کا لە جەوری دوژمنی خوێنی | «لە کونجی سینە دەنگی ئای و ئۆیی دڵ دێ بە مەحزوونی |
وێران بێ نەمدی ساتێ لێی نەیێ ناڵەی بریندارێ» | |
کە چاوی ساحیری دەستی بە غەمزە و ناز و ئیما کرد | مەتاعی عەقڵ و هۆش و دەرکمی تاراج و یەغما کرد |
کەسێ نەیگوت درێغا کێ ئەتۆی وا شێت و شەیدا کرد | «ئەلای هەرکەس دەچم مەنعم دەکا، خۆت بۆچی ڕسواکرد |
درێغ کوا حاڵزانێ ڕەببی تووشم بێنی بیمارێ» | |
گوتم وەک سورمەیە بۆ چاوی عاشق خاکەکەی ژێر پێت | لە ئولکەی حوسندا گەر لافی شاهی لێ بدەی لێت دێت |
گوتی مەیخانە بێ داییم بە یادی چاوی مەستم جێت | «سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من بپرسن لێت |
بڵێ کێشاویەتیە مەیخانە چاوی بێچووە عەییارێ» | |
سەری جەنگی هەیە داییم لەگەڵ من چەرخی دونپەروەر | نە بەختم یار، نە چەرخم یاوەر و نە تالعم ڕەهبەر |
ئەوەند بێ ڕەحم و ساحیب کینەیە دەرحەق بە من دلبەر | «لە نەزعا پێی ئەڵێم، قوربان جەفا بەسیە، دەڵێ، کافر |
ئەرێ چیت دیگە تۆ سەگ مەرگ کارم ماوە پێت جارێ» | |
نەماوە ڕەونەقی بازاڕی عەقڵ و دانیش و وردی | بە پوولێ نایکڕم لەم عەسرەدا عیلمی «ئەبی وەردی» |
لە ئەشعاری ڕەزا پەیدایە ئاساری جەوانمەردی | «دوڕو یاقوت دەبارێ لەم کەلامی شیرنی «کوردی» |
خوا ساکوا لە دنیادا قەدرزانێ، خەریدارێ» |