118921دیوانی مەحوی — پیتی س1896مەحوی

-١-

edit
بپرسە حاڵم ئیهمالی وەفا بەس بترسە تۆ لە حەق، جەور و جەفا بەس
بە کامی غەیر و بێگانە، برالە بە ریی بوونت لە یار و ئاشنا بەس
ئیلاهی بێ بەڵا بێت نەخلی باڵات بەری بۆ من بەڵا بوو، هەر بەڵا بەس
نزیکە مردنت ئەی پیرە زاهید وەرە با تۆبە کەیت، ئیتر ڕیا بەس
خودا ئەم دەردی عیشقەم لێ نەکا کەم هەتا هەم بەس لەباتی هەر دەوا بەس
ئەوی ئەو وێڵیە بورجی زەمینە دە بەس بڕوا بۆ مەسیحا بۆ سەما، بەس
لەسەر تێپەڕ بووە خوێناوی جەرگم بەسەرما بێنە، ئەی دڵ، ماجەرا بەس
کە من دڵ پڕ کەدەرم و لێڵە عەیشم لە کن من بەس بکەن باسی سەفا، بەس
کە نادا (مەحویا) دادێ بە حاڵت بەس بێ داد و ئاهـ و ناڵە، با بەس

-٢-

edit
چ بکەم نە ئەو کەسەم کە کەسم بێ لەلا بە کەس خۆشم نەگەیمە ئەو کەسە ئەو من بکا بە کەس
گەر ئیشی رۆحتە، کە نەبوو کەس بە دەستەوە دەست ھەڵگرە لە رۆح و مەبە ئیلتیجا بە کەس
نائەھلی ئەم ئەھالییە مەعلوومی من کە بوو شوکری خودا، خودا بەس، ئومێدم نەما بە کەس
لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند دەردا! تەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس
خورشید وسایە پێکەوە نابن، دە حەقیەتی ئەو جیلوە وەحشییە کە نەبێ ئاشنا بە کەس
بەس بێ سەبەب پەرستی، ئەتیبا دەوا دەدەن بەس ھەر خودا تەبیبە کە نادا شیفا بە کەس
زاھید وەرە روویێ بکەرە بارەگاھی عیشق عالی جەنابە، وا نیە ھەر رێ بدا بە کەس
موحتاجی مەرحەمەتیە چ ناکەس، چ کەس، بە گەل ئەو تاقە بێ کەسێکە کە گرتی خودا بە کەس
جێی ئیعتیزاری کەس نیەت و نەبووە، ھەر کەسێ لادا لە نابەکار و حەزەر کا لە نابە کەس
گەر تێ بگەن لە گەوھەری دڵدا چ مەوج ئەدا ئەم شەو چراغە لەم شەوەدا کەس دەدا بە کەس
حەق بێژی یەک گوناھیە مەنسوور و حەقمە من ئەم قەتعە گەر نیشانی نەدەم ((مەحویا)) بە کەس

-٣-

edit
بێ میھر و بێ مرووەتیی تۆ ھەر عەلەلخوسووس دەرحەق فیدائییانی جگەر سوختەی خولووس
رەحم ومروەتت نەبووە ونیشە، با خوسووس دەرحەق بە عاشقان و، لە دەرحەق منا خوسووس
تێر ئاوی کردووە دەمی تێغت چ گەلوەھا تینوو لەو ئاوە مامەوە من ھەروەھا خوسووس
ئەم عالەمە کە مونتەزیری جیلوەی ئەو مەھەن دەمرن بەو ئینتیزارە ھەموولا ((بلا)) خوسووس
ئەو شۆخە نیمە چاوی تەڕەححوم، کە مەزھەبی جەور و جەفایە، دەرحەقی ئەھلی وەفا خوسووس
لەم شارە خۆ ھەموو رەوش و دەئبی ئادەمی یەکبارە باری کردووە، دین و حەیا خوسووس
نامەرد ئەوەندە موعتەبەرن لەم زەمانەدا مەرد ئیعتیباری کەم بووە، مەردی خودا خوسووس
ڕەنجانی ئەھلی دڵ دڵ دەردە بەڵایەتی مونکیر کە ئەوەندە ناوی ئێمە دەبا خوسووس
ھەرکەس لە حەزرەتێ بە تەما حەللی موشکیلە ((مەحوی)) لە حەزرەتی شەھی موشەکیل گوشا خوسووس

-٤-

edit
زەمزەم چیە، بە زەمزەمەی ئایات و سەد حەدیس پابوونەوە لە شەئنی نیە تینەتی خەبیس
ئەھوالی رۆژی فیرقەت و ئەحواڵی عاشقان لەو ڕۆژەدا موتابیقیە ((ھل اتی حدیث))
عەھد و وەفا نەماوە کە جەور و جەفایە باو لەم عەسر و ئەھلە شەکوە ئەبەر تۆیە ((یا موغیس))
دڵ لەت دەبێ کە ھەردوو جگەر گۆشەی ئادەمن قابیلە ئەشقیایە، ((أبو الأنبیا))یە شیس
((مەحوی)) بە لوتفی تۆیە پەناھی لە قەھری تۆ ((یا غوث، یا غیاث، بکم منکم استغیث))