دێوێکە گیانی تیا نییە ئەکشێ بە چەشنی مار

دێوێکە گیانی تیا نییە ئەکشێ بە چەشنی مار (1952)
by فایق زێوەر
304886دێوێکە گیانی تیا نییە ئەکشێ بە چەشنی مار1952فایق زێوەر
دێوێکە گیانی تیا نییە ئەکشێ بە چەشنی مار بێ دەست و قاچ و خوێنە بەبێ گۆشت و بێ دەمار
ناو جەرگی پڕ لە ئاگرە هەردەم کە دێتە ئیش خۆراکی ئاوە بێ دەم و دان بێ سمێڵ و ڕیش
هەرچەندە بێ پەڕە کە لەگەڵ کەوتە ئاسمان شەش ڕۆژە ڕێگە زوو ئەبڕێ ناگرێ وچان
ناڵین و گرمەگرمی لە هەستان و ڕۆینا هەورە برووسکەیەکە بەسەر گیانی دوژمنا
ئەم دێوە گەورە بەچکەیی زانینە ئەی هەژار زانینە دێو لە ئاسن ئەکا باڵەکەی لە دار
زانینە گیان ئەخاتە لەشی دار و بەردەوە زانینە زێڕ و زیو کە دەرێنێ لە هەردەوە
زانینە شاخی گەورە وەکوو لۆکە شڕ دەکا زانینە جەرگی شەو کە بە ڕووناکی پڕ ئەکا
دەریا کە بوو بە ڕێگەیی ڕۆژ و شەوی هەموو زانین نەبێ کە هێزی ئەوەی بێ مەگەر چ بوو
زانستییە چرایە وەکوو زێڕی باخەڵە گیانی وڵاتە بۆ سەر و گوێی دوژمنی پەڵە

1924
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).