دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
|
هەرکەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە
|
چەندە لێی پاڕامەوە تۆ بی بە تیرت مەمکوژە
|
ئاخری خوێنی ڕژانم مروەت و بیری نییە
|
تیری غەمزەی هەر وەکوو تیری ئەجەل موستەعجەلە
|
بێ بەڵا بێ، ساعەتێ تەقدیم و تەئخیری نییە
|
ئاگری بەردایە عالەم خۆی بە سورعەت تێپەڕی
|
حەیفە بۆ برژانەوەی، قورسی تەباشیری نییە
|
مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
|
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە
|
حاڵی سابیر کەوتووە، مابەینەکەی خەوف و ڕەجا
|
چونکە ناڵەی کەس لە کن ئەو شۆخە تەئسیری نییە
|
تۆ حەکیمی حازقی، دەرمانی دەردم تێبگە
|
سابیری سەودازەدە دەرمانی تیماری نییە
|