دەردی بێ دەرمانی عیشقت، بۆ دڵی زارم بەسە

دەردی بێ دەرمانی عیشقت، بۆ دڵی زارم بەسە (1936)
by ئەدەب
310168دەردی بێ دەرمانی عیشقت، بۆ دڵی زارم بەسە1936ئەدەب
دەردی بێ دەرمانی عیشقت، بۆ دڵی زارم بەسە جەور و میحنەت تا بەگەنگێ، ڕەنج و ئازارم بەسە
بمکەنە موختاری گەنجی عالەم و کونجی لەبی خەندەیێ لەو دوو لەبی لەعلی گوهەربارم بەسە
دەردی بێ دەرمانی عیشقی، گەر دڵی کردووم نزار غەمزەیێ لەو چەشمی بیماری پەرستارم بەسە
با نەبم مەحرەم وەکو بولبول، بەهەر ئەسراری گوڵ لەحزەیێ سەیری گوڵی گوڵزاری ڕوخسارم بەسە
با نەبێ ئەمساڵەکەت غەیری ستەم، دەرحەق بەمن یادی شەوگاری ویساڵی لوتفەکەی پارم بەسە
بۆ بەتەحریکی ڕەقیبت، زەخمی دیکەم لێدەدەیت؟ بەو خەمی ئەبرۆت قەسەم، زەخمی ئەوەڵ جارم بەسە
بۆچمە میننەت لە ئاهووی کیشوەری چین و خەتا! ڕایحەیێ لەو توڕەیی وەک میشکی تاتارم بەسە
دڵبەرا فەرمووتە: بێ قەندی لەبی تۆ، چۆن دەژیم؟ زیکری قەندی لێوت و تیکراری گوفتارم بەسە
ماتەمی کوژرانی خۆم ناوێ؛ ئەقاریب بیگرن زوڵفی مشکینی سیەهپۆش و عەزادارم بەسە
ئاشنای بێگانە نابم، تۆ کە لێم بێگانە بووی تەعنەیی ئەعدا و لۆمەی یار و ئەغیارم بەسە
تازە من دەربەندی نام و نەنگی خۆم بۆچی ببم ئیسمی رسوایی، سەری کۆڵان و بازاڕم بەسە
تا ئەدەب بەستەی کەمەندی زوڵفی مەفتوولت نەبوو ئەی شەکەر لەب؛ بۆچی نەتفەرموو: گرفتارم بەسە؟


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.