دەردی کۆمەڵایەتی

دەردی کۆمەڵایەتی (1950)
by پیرەمێرد
306130دەردی کۆمەڵایەتی1950پیرەمێرد
تیاترۆی ئێرەو گشت ئینتزامی ئێستا هاتۆتە سەرگەمەی ڕامی
بڵاو بۆتەوە لە ناو خاس و عام جۆکەریان کردە وێردی سوبح و شام
گەر بێ خەبەری فەرموو بیبینە شەوێک بچۆرە چاخانەی مینە
ئەوسا ئەبینی لە هەموو لایەک هەرچەند کەسێکە و چوونە پەنایەک
دەوری کاغەزیان داوە و دانیشتوون بۆ وەسڵی جۆکەر شێت و شەیدا بوون
خەریکی یارین هۆشیان نەماوە ملیان کووڕ بووە و پشتیان چەماوە
هەر زرم و هووڕ و هەراهەرایە سەیرێکی خۆشە وەک سینەمایە
بڵێ: لە «الحمد» ئەم گەلی کوردە بۆ شتی بێ فەڕ بەدەستوبردە
نیفاق و فیتنە و جاسوسی و قومار تیایا شارەزان وەکوو دانی مار
ئەنجا بێینەوە سەر یاریکەران هەر دەستەی بەجیا بۆت بکەم بەیان
تێکەڵ بەیەک بوون وەک چێشتی سواڵکەر تاقمێک مەئموور، سدارە بەسەر
یەکێک مدیرە و یەکێک محاسب یەکێک موعەللم، یەکێک باشکاتب
ئەمڕۆ لەوێدا وەکوو مەئموورە کۆڕیان دێتە جۆش بە چەشنی کوورە
لە هەوەڵی مانگ تا پێنج و شەشی هەر لەسەر پارە ئەکرێت دووبەشی
بەڵام برادەر کە هەشت و نۆی دێ گووی سەگ بەحاڵی هەر خۆی بە خۆی بێ
ئەنجا قەرز ئەکا پارە لەم و لەو لەبەر قەرزاری خۆ نانوێ بە شەو
بەم نەوعە لات بوو پارەی نەماوە یارییەکەی دێتە سەر چایی و قاوە
بە کورتی، دائیم پەست و غەمبارە بێ قەدر و قیمەت، سووک و قەرزارە
دەستەیەکی تر ئەویش تجارە سلکی کاسبی و ئەهلی بازاڕە
بە ڕۆژ هەوڵ ئەدەن بەو حاڵە پیسە بە سەد ئۆین و سوێند و دەسیسە
دەستی خەڵک ئەبڕن شتێک ئەفرۆشن کە شەویان لێهات وەها بەجۆشن
لێکی بەرەوە و چاکی بزانە ئەمە ئەحواڵی موجتەمەعمانە
من ڕێگەی یاری ناگرم بە کوللی با بکرێت بەڵام بە موعتەدلی
ئێمە قەومێکین وا لە ژێر بارین حەیفە ئەوەندە خەریکی یارین
جارێ با خۆمان دەرکەین لە وەحشەت ئەوسا دەس بەنە ئەسبابی عوشرەت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).