دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان

دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان (1950)
by پیرەمێرد
305434دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان1950پیرەمێرد
دەستەی تیاترۆی بە عیشوە و زۆرزان گەیشتە سەرمان فەسڵی باینجان
دەنگی دوومەڵەک کە گەیشتە گۆش سەودای سەر و دڵ تێکڕا دێتە جۆش
شەوقی کارەبا و بۆیەی سپی و سوور بە شەو پشیلە دەکا بە سموور
ئێمە نەزەرمان هەروا کەچ بینە ڕەنگی سنعیمان لە لا شیرینە
بە دوو فیشاڵی لا پف هەڵدراو ناڵە پێ پانمان لا دەبێ بە پیاو
جاران بە تەقەی دەمانچە پیاو بوون بە دزە کوشتن بەناو و داو بوون
ئێستا بە تەقەی زبان ناودارن تەنها بۆ نەفعی خۆیان بەکارن
پیشەی پێشوومان لێ دەژیێتەوە ئاغایی لە نوێ ئەگەڕێتەوە
خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا ئەوە بەدنامە قسەی لێدەکا
ئەڵێن خشت هاوێژ پاداشی سەنگە بۆ واتەی گاڵتە قەسدی کوشت نەنگە
بەڵام خوویەکی گرتمان بە شیری ناتوانین تەرکی بکەین بە پیری
مەگەر ئەو خوایەی کە حاڵ ئەگۆڕێ جەهلمان لەگەڵ نەخاتە گۆڕێ
خۆ من قەڵەم و زمانم سوا هیچم پێ نەکرا و خستمە دەست خوا

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 530
1937/06/14


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).