دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو
دەستەی کاربەدەست لێیان بوو بە خوو | وەک دووبەرەکی لێک کەوتوونەڕوو |
هەر کەسێ لە پێش خۆی دانرابێ | ئەبێ ئەو لایبا، ئەگەر برا بێ |
پیاوی خۆی دێنێ بۆ سەر ئەو کارە | ڕاستە کە بزن شیری بۆ کارە |
پیاو ڕماندنیش هێندە ئاسانە | سێ حەرف! سێ بەردەی دەستی ژنانە |
«ف» و «ص» و «ل»ە مەرگی ئەم فەسڵە | بۆ هەندێ فەسڵە بۆ هەندێ وەسڵە!! |
بیست ساڵ لەمەوپێش پەندی پێشینان | ئەم پیشە حیزەی خستبوە مەیدان |
«فرە مێرد بەری بۆ نایەتەبەر | بریسی یا پەر، ئەوبەری بۆ زەر» |
ئیتر ئەمەک و عیلم و ئیقتیدار | ئەو سێ بەردەیە کە ئەکرێتە کار |
ئەوەیە دەردی ئەو مەئموورانە | ترسی دواڕۆژ و هەوڵی گیرفانە |
دەردی گرانتر کە گرانییە | بەوە مەعاش خۆر گیانی تیا نییە |
هەرچی ئەیکڕن بوو بە یەک بە چل | مەعاش زیاد ناکا تەوقی چۆتە مل |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 905
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|