دەمت کە غونچەیە چاو نێرگس و ڕوخت لالە
دەمت کە غونچەیە چاو نێرگس و ڕوخت لالە | دڵێ کە عەشقی ڕوخی تۆی نەبێ کەڕولاڵە |
زوبان لە وەسفی قەدت دائیما تەڕ و پاراو | سەرم لە عەشقی جەماڵت بەڕۆژ و شەو قاڵە |
نەوەک دڵم بەخوا گیانە گیانی شیرنم | لە دەوری شەمی ڕوخت وەک پەپوولە عەوداڵە |
ئەگەر بەچاوی حەقیقەت نەزەر بکەی لە لەشم | بەشوعلەیی ڕوخی تۆ خۆت ئەزانی زووخاڵە |
خەیاڵی تۆ لە دڵی دام بەجارێ ئاگری گرت | دڵم سەبوورە، سەرم پڕ سوروورە بەم حاڵە |
چ بێ وەفای و جەفات چەندە زۆرە ئەی نازدار | ئەوی کە عاشقی تۆ بێ زەلیل و پاماڵە |
مەنازە بەم هەموو حوسنە وەفات ببێ چاکە | هەتاکو عاشقی خۆت ڕوو نەکاتە سەر ناڵە |
1941/10/04
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|