دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم

دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم (1934)
by ناری
309382دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم1934ناری
دەمێکە من لە غوربەتدا غەریقی بەحری حیرمانم بەبێ گوڵ غونچەدەم دایم موقیمی کونجی گریانم
لە شوێنی بولبولی دڵ مات و سەرگەردان و حەیرانم دەمێ بۆ گوڵ، دەمێ بۆ دڵ، زەلیل و زار و گریانم
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
دڵی میحنەت زەدەی بردم، بە گۆشەی چاوی بیماری بە شەرتێ بێ نیازم کا، لە ماچی لێو و گوفتاری
ئەوێستا گەر دەبینێ من، دەپۆشێ باغی ڕوخساری موسڵمانان تەماشا کەن لە شەرت و عەقڵ و ڕەفتاری
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
وەکوو نەی کون کونە جەرگم بە نووکی تیری موژگانی گوڵی عومرم دڕا پاکی لە هات و چوونی زوڵفانی
شکا پشتم، بڕا جەرگم لە حەسرەت وردە خاڵانی خودایا بۆ نەما عەهد و قەرار و مەیلی جارانی
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
ڕەفیقان گەر دەپرسن بۆچ دەناڵێنی؟ چ قەوماوە؟ لە سەر من واجبە شیوەن، هەتا هۆشم لە سەر ماوە
تەماشای بولبولی دڵ کەن، بە ناحەق خۆ نەسووتاوە دەڵێن ئەمڕۆ لە من زیزە، گوڵی نەوڕەستە تۆراوە
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم
فریشتەم تاکوو یاوەر بوو، بە دایم عیشوەکاری بوو سرووری مەجلیسان خۆش بوو، بە زاری عیشقی ناری بوو
لە باغی وەسڵی دڵدا بێ غەم و ئەندۆهـ و زاری بوو کە بەختم چوو، گوڵیشم چوو، دڵیشم دەردی کاری بوو
گوڵەکەم ڕۆ، دڵەکەم ڕۆ، بە جارێ ماڵی وێرانم


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.