دەمێکە موبتەلایە دڵ بە حەڵقەی داو و زنجیرێ
|
ڕەفێقان هیممەتێ، نامەردە، بۆم کەن ڕا و تەدبیرێ
|
دڵێکم بوو خەبیری هۆش و فیکرم بوو ئەویشم چوو
|
شکایەتنامەیەک خێرا بنووسە خامە تەحریرێ
|
دەخیلە خۆی نەخاتە ئاگری ناو خانەیی سینەم
|
مەبادا خوانەخواستە ڕوو بدا ئەمجارە تەقدیرێ
|
پەرێشانم بە دەستی لەشکری غەم کوا مەدەدکارێ
|
خوا وێرانی کا ئەم شارە تێیدا نەمدی دەسگیرێ
|
حەسادەت بۆتە ئەسبابی دڵازاری بە ناحەق لێم
|
خوا وێران بێ ئەم خانەی حەسوودانەم بە تەدمیرێ
|
هەتا کەی تەفرەیی وادەی درۆی ئەمڕۆ و فەردای بم
|
غەریق ماوم لەناو گێژاوی بەحری داو و تەزویرێ
|
فیکر ڕۆیی نەما، زائیل بووە هاودەردێ نابینم
|
بە دەنگ هاوارمەوە بێ بۆ خوا ئەم فیکرە تەنویرێ
|
ئەزانی بۆ چی پێم ڕازی نییە دڵبەر وەهای فەرموو
|
لەلایی پەهلوی جوانی ڕاکشێ تیرێ نەوەک پیرێ
|
دڵی خەستەم کە چارەی دەردی نەکرێ لای ئەتیببایێ
|
تەجەننون عیللەتە عورفی خێرا بینێرە لای پیرێ
|