دەم مەنێ بەدەم «قلیانی» خواوە

دەم مەنێ بەدەم «قلیانی» خواوە (1950)
by پیرەمێرد
305665دەم مەنێ بەدەم «قلیانی» خواوە1950پیرەمێرد
دەم مەنێ بەدەم «قلیانی» خواوە کە بڵێسەی بەست هێلکت بڕاوە
لە کاری خوادا ورد مەبەرەوە سەر شۆڕ کەو بڕۆ لە دووی کەرەوە
ئەگینە هەر تۆ «سوخرەکێش» ئەبی بە کاری بێگار ناوکەڕێژ ئەبی
ئەگەر بڵێی من هونەر ئەنوێنم بە کارزانی خۆم مەسنەد ئەسێنم
لە ڕەزاقیی خوا ئەکەویە ئینکار ئەوسا ئەویش تۆ ئەخاتە ژێر بار
«هارون الرشید» کاتێ میسری گرت وتی بەم موڵکە فیرعەون خوایی کرد
لە قینا دایە دەست قولەڕەشێ سەیرکەن خوا موڵکی خۆی چۆن ئەبەخشێ
پەموو دانەیان چاند، ئاو دایپۆشی هاواریان بۆی برد هیچ بۆی نەلەخشی
وتی ئەمساڵ خەڵک خوری بچێنێ ئاو ئەیشواتەوە چڵکی نامێنێ
ئێمە تێناگەین «حکمةاللە»یە ئیتر چییە ئەم قیڕە و هەڵڵایە
«رجال الغیب»ی ئەمساڵ خووی وایە دەستەی خودپەسەند، ناخاتە کایە
وا چاکە هەموو ئاوێک بنۆشین چاو لە گوناهی یەکتر بپۆشین

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 734


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).