نیشتمانێکم هەیە دڵبەر و سەر پشکی جیهان
|
لە جیهانا هەیەتی ناوی خۆش و ناوونیشان
|
بەدرەخت و گوڵ و گوڵزار و ڕەز و باغ و چەمی
|
دۆتەیی شۆخ و قەشەنگە، گەش و ڕەنگین و جوان
|
فەڕی چین چینە لەسەر یەک وەکو زوڵفی دولبەر
|
داری بەرزی بەری، ژێری لەوەڕە و ئاوی ڕەوان
|
ڕووی زەویی وایە، بنی زیو و زەڕ و جیوە و نەوت
|
بستەجێیێکی نییە تیایا نەبێ گەنج و کان
|
ئەسەلی زیرەکیی گەل خۆشی و پێکەوتەیی خاک
|
لە گەوای ئەم وتەیە کورد کە نەیگۆڕی زوان
|
گەر دروست بوایە پەرستیی جگە خوایی یەزدان
|
دەمپەرستی وەتەن و، دەمگوت خوامە نیشتمان
|
تاکو ماوم هەموو پێویستییەک و خۆراکم ئەدا
|
هەر کە مردم دەچمە باوەشی دەستم لەملان
|
ئەی ئەسیری لە سەرت چاکەیی زۆرە وەتەن
|
تۆش ڕەوایە بۆ ئەوەی خۆت کەیە کوشتی، قوربان
|