دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین
بۆ مردنی مامی خۆی «ڕەزا بەگی فەتاح بەگ»
دەنگی واوەیلایە دیسان تێتە گوێم گریان و شین | زەلزەلەی حەشرە مەگەر ئەم حاڵە کەوتە سەر زەمین |
دیارە خۆ ئەمڕۆ قیامەت هەڵنەساوە ئەی ڕەفیق | وا موحەقەمە «ڕەزا بەگ» مردووە لێم بوو یەقین |
ڕوو لە هەر لایە ئەکەم هاوار و ئۆف و ناڵەیە | جێگەیە دەست ناکەوێ بێ باوکەڕۆ و یەقەدڕین |
دەنگی باوکەڕۆیە تێت و کاکەڕۆیە و مامەڕۆ | هەر براڕۆیە لە سەر یەک تێت و ئاغاڕۆی حەزین |
با منیش شینێ بکەم هەر وەک ئەوان ئەمما بە بەیت | هەر بە ناو ئیسمی غەزەل بێ، پڕ لە مەعنا و ئاگرین |
*** | |
وا نەزانی پاش حمەد بەگ کەس نییە ڕۆی بۆ بکەم | یا بە تۆ تازەی کەمۆ، ئینجا ڕەزا بەگ مامەڕۆ |
میری عالی هیممەت و کانی شەرافەت مامەڕۆ | مەنبەعی شەرم و حەیا ڕۆحی نەجابات مامەڕۆ |
بەحری عەزم و غیرەت و دەرک و فەراسەت مامەڕۆ | ساحیبی ئیحسان و عەدل و خەیر و تاعەت مامەڕۆ |
خۆت بە مونسیف دائەنا لەم کۆچە ئینسافت نەبوو | چونکە تا ڕۆژی قیامەت هەر بڵێم من مامەڕۆ |
1942/12/8
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|