دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو

دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو (1956)
by عارف عورفی
308101دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو1956عارف عورفی
دەوامی سەر وەفا بوونم نیشانەی حەددی زاتم بوو نەزەر فەرموونی دڵدارم لەجێی مووچە و بەراتم بوو
برینی کۆنی سینەم بوو سەری هەڵدایەوە ئیمڕۆ تەبیبی ڕووی کە دەرکەوت حمد الله زوو نەجاتم بوو
جوانم شوهرەت و شێوەت کە کەوتە ساحەیی عالەم هەزار لەعنەت لە خاچ و دوو هەزار لەعنەت لە لاتم بوو
ڕەقیبم پێی گوتم یار قەسدی کوشتنتە درۆی فەرموو کە چی زەهری دەسی یارم لەجێی نوقڵ و نەباتم بوو
جەماڵی ڕووی وەکوو مانگی شەوی چواردە لە کەل دەرهات لە سایەی ئەو جەماڵەی بوو لە بەندی غەم نەجاتم بوو
لە غەیری جەور و بێدادی چ خێرێکم لە عومرم دی موقابیل ئەم هەموو غەدرەی بزانن چۆن سوباتم بوو
هەزاران تیری تانەم دی لە تابووری موژەی باری بەڵێ پێم خۆش بوو ئەم تیرانە جێی هەیە خەڵاتم بوو
چرای ڕووی بوو شەوێ نیوەی مەهی پێش ڕۆژە بۆم دەرکەوت شکور پێک هات دڵم قوربان کە وا ئیمشەو بەراتم بوو
ئەزەل وا هاتووە دائیم ئەبێ شادی لەگەڵ غەم بێ کە زەهری دایە سەرفیترە جنێویشی زەکاتم بوو
بە دەستی نازکی ئەو شەربەتەی ئەمجارە چەشتوومە عەجایب نابێ گەر نەمرم ئەمە ئاوی حەیاتم بوو
جەنابی حەزرەتی - - وەسیەت بێ لە ئێستاوە کە تەڵقینم لەسەر قەبرم بدەی ڕۆژی مەماتم بوو
لەدوای تەڵقین ڕجایە ئەم دوو سێ شیعرەم تەماشا کەن لە دونیادا هەتا مابووم ئەمە زات و سیفاتم بوو


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).