دەوری هات، دۆستت لە دەورت زۆرە
دەوری هات، دۆستت لە دەورت زۆرە | بە «نەهات» هاتنی خزمیشت زۆرە |
تۆ تووڕە مەبە، دنیاکە وایە | وەک «سەعدی» وتی: نان بۆ کەوایە |
جاران ئەم کوردە هێند بە وەفا بوو | دزیشیان قەدری وەفای لەلا بوو |
دز چووبوە ماڵێک لە کووپەیێکا | خوێی دیبوو کە خوێیش لە شەکر ئەکا |
کە لێی چەشتبوو زانیبووی خوێیە | ئەڵێ: «نمەکم کردن» لەو جێیە |
هەرچی دزیبووی، دای ئەنێتەوە | لە «بەدنمەکی» ئەسڵەمێتەوە |
ئێستا کە پارووت کرد بە دەمیەوە | پەنجەیشت ئەخوا، هەر بە دەمیەوە |
تۆ تێری ئەکەی لە نان و کەرە | ئەو کە تێری خوارد، پێت ئەڵێ کەرە |
من شەوێکیان خۆم ئەمەم گوێ لێ بوو | تاریک بوو یەکێ کە لەسەر ڕێ بوو |
ئەیگوت ئەم کەرە بۆچی وا دەکا | ئەم هەموو چشتە چۆن پەیدا ئەکا |
هەیشە کە ئەڵێی سەروماڵییە | ئەو کەماڵەیشیان، لە کەم ماڵییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 987
1949/11/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|