دەڵەک کە پێستی کەوڵی شاهانە
دەڵەک کە پێستی کەوڵی شاهانە | ناوی بە «تسن» لە ناو ناوانە |
نادر هەلکەوتوو، بە ڕەگەز نییە | مریشکیش ڕەشە و هێلکەی سپییە |
«فزونی لشکر نیاید بە کار» | چین و ئیتالیا کەوتوونە هاوار |
ئیتالیا لنگی دایە و تێشکا | «غاریباڵدی» بۆ وا ئابڕووی تکا؟ |
ئەمە پاداشی بێ وەفایییە | دۆم بە سەروپێ لەخۆ بایییە |
ئەمانە هەمو بە خواستی خوایە | کێ ئەیگوت «یۆنان» ژوور «ئیتالیا»یە؟ |
هەرچی بەرز فڕی کە کەوتە خوارێ | سەروگوێلاکی ئەشکێ بە جارێ |
لەشکری ئینگلیز گەییە «بەنغازی» | وەک شایی کەران کەوتنە ڕمبازی |
من شەڕم ناوێ با هەر شایی بێ | پڵاو خواردنمان بە خۆڕایی بێ |
سەلکێ چەوەندەر گەییە پێنج ئانە | هێشتا پێم ئەڵێن بیکڕە هەرزانە |
ئەوی کە ئەیخوا بە بادی هەوا | بەند و باویشم ئەخاتە دوا!! |
گونای ئەو نییە دنیاکە وایە | ڕیایی ڕوتبە و خاوەن کەوایە |
هەرچی دەبینی کوشتەی کورسییە | ئەوی خەڕۆیە بە خۆی برسییە |
«گا» لەسەر پشتی «ماسی» وەستاوە | بە کوردی تڕەکەڵەکی ناوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 617
1941/02/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|