برا مەغروور مەبە هەرگیز بە جەوهەر
|
مەنازە قەت بە تەحریر و بە دەفتەر
|
درەختی فەزڵ غیر از بینوایی
|
نەبینراوە کە قەت --------
|
لە مڵکی زیرەکی کەی داری ئومێد
|
ڕوا و بەخشی بەخاوەن مڵک سێبەر
|
چە بێ سوودە برا هەوڵ و تەقالام
|
چلۆن دێ خوێن لە ڕەگ مرد و بە نەشتەر
|
دەکێ دێ؟ شاخی ئاهو سێوی بگرێ
|
وەیا ژیرێ نەبێ بۆ نانی مضطور
|
زەمانە هیچ بەخێو کەر بوو بە عومری
|
فەڵەک هەر دوون پەرست و سپڵەپەروەر
|
ئومێدی پیاوەتی کردن بە غەیرە
|
وەکوو کون گرتنی زامە بە خەنجەر
|
فەڵەک هەم یاوەری پیاوێکە بێ شک
|
نەزانێ فەرقی حوشتر خا لەگەڵ کەر
|
لە چز دووپشک چە دەرمانێ ئەبینی؟
|
لە قانع هەر ئەوەندەیش زێڕ و گەوهەر
|