زستانمان ڕۆیی نۆرەی سێ شەشە
زستانمان ڕۆیی نۆرەی سێ شەشە | لە بەهاریشدا چەرخ بە گەردشە |
شەش ڕۆژ باران و شەشی تر بایە | گوایە شەش ڕۆژی خۆشی تێدایە |
نموونەی چەرخی دەوران بەهارە | هەمیشە بەهار زۆرە لەم شارە |
ئێمە بەهارمان بۆیە خۆش ئەوێ | ڕەنگی یەکڕەنگیی تیا دەرناکەوێ |
ئەگەر بزانین پشتی یەک ئەگرین | بۆچ تێمان ڕۆدێن، ئێمەیش بۆچ ئەگرین |
ئەمە نەریتی دەرەبەگییە | ماڵمان لە باخی پورە بەگییە |
ئێستاش پەیجۆری شەڕەگەڕەکم | پێم خۆشە خۆشەی دار و کوتەکم |
لەشم بە کوتەک وا ڕاهاتووە | دیاری بەهەشتە بۆ من هاتووە |
نالی «ولی»یە ڕاست بەم وتنە | کە دەڵێ تووتن خەرجی سووتنە |
لە پاش هەشتا ساڵ ئەوا هاتە دی | پار خێل بووین خۆمان بە دوانە ئەدی |
لە دوای شیرینی تاڵی زۆر تاڵە | مەترسن ئاخری خێرە ئەم حاڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 822
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|