زستان زەیستان چلەی لەبار چوو
زستان زەیستان چلەی لەبار چوو | سەریان دەرهێنا کەنگر و کاردوو |
خاتووزەمهەریر ئەیلاواندەوە | پرچ و ئەگریجەی خۆی ڕووتاندەوە |
وا بە تەقەتەق لەقلەق هاتەوە | ماری مەرەزە پاک ئەکاتەوە |
بە ئەساتیری کۆنی یوونانی | «ژوپیتەر»ێ بوو خوای ئاسمانی |
«وینۆس» ئالیهەی حوسن و جەماڵ بوو | بەڵام ژوپیتەر زۆر بەدفەساڵ بوو |
بۆقی گوێی جۆگە وەڕست بوون لە دار | وتیان گیاندارمان بۆ بکە بە سەردار |
ئەویش لەقلەقی نارد وای ئەخوڕی | هەرچی ئەیقیڕاند قیڕەی ئەبڕی |
ئەترسم ئێمەیش بە حەلەق مەلەق | بکەوینە بەر دەندۆکی لەقلەق |
بەڵام ناترسم خواستی خوا وابوو | ئەمساڵ دوو لەقلەق باڵیان شکا بوو |
لەبەر سەرادا ئەگەڕان کز کز | تەمێ خواردوو بوون لە دەندوک و گز |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 821
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|