زستان هات هەژار خەمباری دارە
زستان هات هەژار خەمباری دارە | لای دەوڵەمەندیش تەڕی بەهارە |
هەندێ خۆشحاڵن «قابینە» گۆڕا | بەڵام گرانی قاپی نەگۆڕا |
ئاسایش بۆ لات مەگەر لە گۆڕا | پیاوی بە هەلات هەروا لە گۆڕا |
کە مەبعووسی بێ خەیاڵی شەوت | ڕاکشێ و بنوو با بێتە خەوت |
خۆشی بۆ ئەوەی کە خەیاڵباز بێ | نەک بە ئەفسانە چاوەڕێی باز بێ |
تاریکایی شەو ئێوارە دیارە | کوا میراتی کەر بۆ کەمتیارە؟ |
یاری جارانمان بابی بابی بوو | سوار بوون بە پرسی ناحیسابی بوو |
ئێستا فوتبۆڵە حیساب بە گۆڵە | تەنها باییعی بە «ڕۆڵ»ە ڕۆڵە |
فوتبۆڵ وێرگولی بکەوێتە نێو | بە شێوەی جڵفە ئەبێ بە جنێو |
ئەڵێن: بێ ئەرخە ناکەویە کایە | بە مێردی نییە ئەویش بە خوایە |
پارەی دەوڵەمەند دەمت شل دەکا | بەخیلی زۆر جار تەوق لە مل دەکا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 850
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|