بەکوردی بوو زوانی ئادەمی باپیرە گەورەی تۆ
|
هیمالایا بوو جێگەی دەشتی هیندستان و قۆڵۆمبۆ
|
جریوەی کوردی زۆرە گەر بپشکنی وتەی هیندی
|
لەبەر داگیری بێگانە وتەی تازی وو فارس گۆ
|
بپشکنی زوانی هەرچی ئادەمزاد هەیە ڕۆڵە
|
ئەدۆزی و خڕ ئەکەی چەن سەدهەزاری بێژی گفتەی تۆ
|
وتەی گۆڕاوە چەم شێتە ئەوەی جەمشیدی پێ ئێژن
|
نەمرد، نەمروودە هەردووکیان حوکمدارانی خزمی خۆ
|
بەلووش و کورد و ئەفغان و، ئێران و ئەرمەنی یەک بوون
|
بەڵخ بوو پایتەختی شاهی شاهانی قەدیمەی تۆ
|
سەراسەر هیندی وو خوارەزمی وو سوغدی و خوراسانی
|
ئەمانە ئامۆزاتن تازەکە خزمایەتی سەر نۆ
|
لە دایک و باوکی ئەفغانی، لەسینە بوو عەلی دەرکەوت
|
غەزالی سوغدییە ڕۆڵە، ئەمانەن فەیلەسووفی تۆ
|
هەموو ئەسڵاو و یۆنە و جەرمەن و لاتینییە ئاری
|
لە ئەوروپا مەغۆلی سێن، فینۆ و بولغار و هەنغارۆ
|
ئەوەی سوریانە سەنسکریتە ئاریا، یانە خۆ ئاری
|
هەموو کوردن لە هەردەورێ بووە ناوێکی باوەی تۆ
|
ئەگەر ئارامی و کووسی، ئەگەر کرمانج و گورد و کورد
|
هەموو یەک تایەفەن ڕۆڵە، دەڵێ تەئریخی باوەی تۆ
|
لە شاری سۆزەوە بۆ سەر فورات و دیجلە وو کاروون
|
لەوێ ئارامیان گرتن ئەسیری خزمی کوردی تۆ
|