زۆردار و هەژار، وەک سەرما و هەتیو
زۆردار و هەژار، وەک سەرما و هەتیو | بزن هەوڵی گیان، قەساب هەوڵی پیو |
دەوڵەمەندی ڕژد خۆی هەڵئەکێشێ | پارە مێشێکە لە گووش دەنیشێ. |
لە قاپی نامەرد مەکە «دەقولباب» | بێ گۆشت بە، نەوەک منەتی قەساب |
لە پردی نامەرد مەپەڕەرەوە | جەردە ڕووتت کا، با لەم بەرەوە |
ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی | کە باران نەما «کەپەنەک» بۆچی؟ |
«بەخیل» خۆی نایخوا و هەوڵیشی زۆرە | ماڵی خۆنەخۆر، بۆ چەکمەبۆرە |
چرای درۆزن ساتێ دەگڕێ | بەڕەیش هەر لە لای تەنکی ئەدڕێ |
درۆزن ئاگری لە ماڵ بەربووبوو | وتیان درۆیە، کەسی بۆ نەچوو. |
سوحبەتی نادان، تاڵ ڕابواردنە | لە دووی کەر ڕۆین، تەرس بۆن کردنە |
هێندە بەرز مەفڕە، بڵێن بێ باکە | دیارە بێ باکی هەر بۆ خوا چاکە |
توورەکەی جۆ بۆ کەری دێز پێوی | تۆپینی دەوێ و زەرەری خێوی |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 325
1932/06/09
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|