زۆر دەمێکە ئارەزووی ماچێکی چاوت ئەکەم
|
مەیلی بۆنی تاڵێکی ئەگریجەی خاوت ئەکەم
|
تۆ کەژاڵی ناسک و خرپنی دەشتی سەفای
|
منی سەوداسەرەکەت بە نقورچ ڕاوت ئەکەم
|
ئاتەشگا بێ یا کەنیشت مزگەوت بێ یان خانەقا
|
لەهەر کوێ بێ وەزیفەم هەر زیکری ناوت ئەکەم
|
بێ خەرمان دەم بەخەندە پێ بنێ دیوانەکەم
|
لە لالەزاری شیعردا نوقمی گوڵاوت ئەکەم
|
گەرچی شێری بێشەڵانی عیززەت و جاهم ئەمن
|
وا زەلیلی نازتم تەڵەبی دوات ئەکەم
|
جان بە قوربان ئەکەم سەر ئەنێمە ڕەهنەوە
|
دڵ وەک شاهییەک مووعەللەق بە تاسکڵاوت ئەکەم
|
گەر بە لوتفی خۆت بپرسی حاڵی زاری عاشقت
|
سەد وەکو ناتیق بە بەردەی چێ و ئەلف و واوت ئەکەم
|