زۆر شاعیر لەگەڵ ڕۆژوو دواون
زۆر شاعیر لەگەڵ ڕۆژوو دواون | لە تاو برسیەتی سەر لێ شێواون |
ئەڵێن: ڕەمەزان ڕوو بکەیتە ماڵم | تۆ دەخۆم هێندە برسی و کەم حاڵم |
قەلبی «ڕەمەزان» کە مەرەزانە | ڕۆژ، لات، شەو ئاوبەند، نەخۆشی دوانە |
بۆ تووڕەی ڕۆژوو ئەمە بێژراوە | ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدناوە |
ئەزانی ئەسلی شەڕ لە کوێوەیە | برسیەتی ڕەگی هاریی پێوەیە |
لە برسییەتیە ئەم گڕوگاڵە | تەبەقی پڕە ئاشتیی ماڵە |
کە گورچووت پڕ بوو دڵت بە گوڕە | نابوود تێریش بێ هەمیشە وڕە |
خوا شیرینییەکی وای داوە بە زەڕ | زەڕ بڵێی کەریش دێتە زەڕەزەڕ |
عالەم بۆ پارە ئاخ هەڵدەکێشێ | ئەویش مێشێکە لە تەرس دەنیشێ |
ناوەستێ بەلای مەردی ژیرەوە | وەک ئاو بکەیتە ناو قەڵبیرەوە |
ئەمەش من داخی دڵمە وا ئەڵێم | من ئەیپەرەستم ئەو تۆراوە لێم |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 801
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|