زۆر کەسم دیوە حەز لە گۆشت ناکا
زۆر کەسم دیوە حەز لە گۆشت ناکا | هەیشە دوژمنە لەگەڵ جێی پاکا |
هەندێک ناوێرن مریشک سەر بڕن | هەیشە بە زۆری کوشتن ئەخوڕن |
... ئەیگوت بۆیە ئەقچێنم زەلام | لنگەفرتێکەی زۆر خۆشە لە لام |
دەوڵەتیار ئەیگوت کە شەڕ کەوتە ناو | پەرێزت پاک بێ لە دروێنەی پیاو |
ئەمانە مۆدەی دیموقراتی بوو | بۆیە وا ڕوومان لە نەهاتی بوو |
ئێستاکە کوشتن باوی نەماوە | تاڵان و بڕۆ و قرپ و چرپ باوە |
هەرچی دەستی بوو کۆ ئەکاتەوە | گەلێ کەس لە خۆ کۆ ئەکاتەوە |
ئەڵێن «مەهدی» دێت لەو وڵاتەوە | گورگ لەگەڵ مەڕا ئاو ئەخواتەوە |
مەپوندار بەمە کەس دڵنیا بێ | ئەم سەرزەمینە ئەمەی تیا نابێ |
بەڵام هی جەجاڵ ڕاستە هەڵساوە | کەوتووینە شوێن کەر بە هۆی خورماوە |
بەرایی دەرکەوت برا «دوبرا»یە | برا بەزەیی بە برادا نایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 847
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|